لە
سلێمانیسلێمانی «مەلا سەعید ئەفەندی» ئەچێتە ژوورەوە ئیمتحانی قوتابییەکان بکا لە قورئانا. کە ئەچێتە ژوورەوە «ڕەئووفی شێخ ساڵح» لای سەرەوە بوو، قورئانێکی ئەداتە دەست و ئەڵێ بیکەوە و بخوێنە. شێخ ڕەئووفیش کتووپڕ کە قورئان ئەکاتەوە سوورەی «حم» دێتە پێشەوە، ئەڵێ «حەم». مەلا سەعید ئەفەندی ئەڵێ: ئەی زمانت بشکێ! ئەڵێ «حوم». ئەڵێ هەی لاڵ بیت! ئەڵێ «حیم». ئەڵێ قوزەڵقورت و دەست دەکا بە لێدانی. ڕەئووفیش ئەڵێ «چوزانم ئەمە چییە؟» سەر و بۆر و ژێر نەما نەیخەمە سەری هیچیان نەبوو، کەواتە ئەمە بەڵایەک بوو بۆ من!».
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 4 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!