شێخ مستەفای شێخ نەجیبی قەرەداغی و شێخ عەلیی قەرەداغی هەبوون، هەردووکیان خزمی یەک بوون، شێخ عەلی لە #سلێمانی# قازی بوو و شێخ مستەفا لە قەرەداغ بوو. هەردووکیان ڕێگای نەکردنیان گرتبوو، شێخ مستەفا ئەوەی خوا حەزی پێ نەکردایە، نەیئەکرد. شێخ عەلییش ئەوەی خوا حەزی پێ بکردایە ئەو ئەوەی نەئەکرد!
شێخ عەلی نەخۆش ئەکەوێ، شێخ مستەفا لە قەرەداغەوە دێت بۆ چاوپێکەوتن و دیدەنی، لە لای ئەبێ تا پاش عەسر، لەوانە ئەبێ نوێژەکەی عەسر بڕوا، هەڵئەستێ جوبەکەی ڕائەخا تا نوێژەکەی بکا، شێخ عەلی لێی ئەپرسێ ئەوە چی ئەکەی؟ ئەڵێ: نوێژ ئەکەم. ئەڵێ: نوێژی چی یا شێخ! تکات لێ ئەکەم ئەم «بدعەتە» لە ماڵەکەی من دامەمەزرێنە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 128 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!