پەیامی ژەنەڕاڵ #مەزڵوم عەبدی# دوای هەلوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەکە:
ئێمە بە ئیرادەیەکی پتەوەوە دەڵێین کە وەک چۆن هەڤاڵانمان لە ساڵی 2014 بەرخۆدانی مێژوویی کۆبانێیان ئەنجامدا و کردیان بە گۆڕستانێک بۆ داعش کە تورکیا پشتیوانی دەکات، ئەمڕۆش هەمان ئیرادەمان هەڵگرتووە. لە دێریکەوە تا حەسەکە و کۆبانێ شارەکانمان دەکەینە گۆڕستانێک بۆ هەڵگرانی نوێی عەقڵیەتی داعش کە دەوڵەتی تورک ئاراستەی دەکات.
لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو گەنجان و ژن و پیاوانی ڕۆژاڤا و باکور و باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها ئەوانەی لە ئەوروپان، یەکبگرن و سنووری داگیرکەران بڕوخێنن و بەشداری بەرخۆدان بکەن.
ئەمڕۆ ڕۆژی شکۆمەندییە.
ئەمڕۆ ڕۆژی بەرپرسیارێتی مێژووییە.
جارێکی تر نیشانی دەدەین کە ئیرادەی گەلان لە هەموو هێرش و داگیرکارییەک بەهێزترە. [1]