بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەحموود قادر بەگ ڕواندزی کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەحموود قادر بەگ ڕواندزی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر خوالێخۆشبوو (مەحموود قادر بەگ ڕەواندزی) ناسراو بە (خارە ڕەش ڕەواندزی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو کەسایەتی و کادیرێکی ناسراو و ماندوونەناسی بواری ڕاگەیاندن و کایەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری گەلەکەمان بوو، ڕۆڵێکی دیاری لە بواری ڕاگەیاندندا ھەبوو، ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
[1]
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
21-01-202421-01-2024
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 341 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!