باکووری کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر ئەم بەیانییە لە گوندی شیرمان و لادێکانی دەورووبەری لە ناوچەی ئاداکلی لە پارێزگای چەولیک لە باکووری کوردستان دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد. سوپای تورک بە کۆپتەر سەربازی لە ناوچەکە پیادە کردووە و گوندەکانیان گەمارۆ داوە. ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورک بە گوندەکانی دەورووبەری ئەو ناوچەیەدا بڵاوبووەتەوە.
[3]
- سەربازان و پۆلیسی دەوڵەتی تورک شەوی ڕابردوو لە شاری پرسوس لە پارێزگای ڕحا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و بە پاساوی ئەوەی ئاگری نەورۆزیان کردووەتەوە و نەورۆزیان پیرۆز کردووە، 9 گەنجیان دەستگیرکرد. یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوی ئاشکرابووە و ناوی محەمەد بولبولە. گەنجە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەکە.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
پەرستارەکانی نەخۆشخانەی مەهاباد لەگەڵ کەمیی خزمەتگوزاری بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا بەرەوڕوون
- پزیشک و پەرستارەکانی نەخۆشخانەی
مەهابادمەهاباد، سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە 2 هەفتەیە سەردانی بنەماڵەکانیان نەکردووە، لەگەڵ کەمیی کەرەستەی نەخۆشخانە و دەوا و دەرمانی پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەوڕوون.
[6]
- حوسێن ڕەحمانی فەرماندەی پایگای قادر خانزادەی حەوزەی ئیبراهیمیی سپای پاسدارانی شاری
بانەبانە، لە پێش ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە و تەقەی لێکرا. ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، لەو ڕووداوەدا، لاقی پێکراوە و ڕەوانە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی شاری بانە، کراوە.[6]
باشووری کوردستان
-
قەدەغەی هاتوچۆ لە باشووری کوردستان تا 01-04-202001-04-2020 درێژکرایەوە.
[1]
- بە بڕیاری شانەی قەیرانەکانی
کەرکووککەرکووک و ئیدارەی پارێزگای کەرکووک بڕیار درا قەدەغەی هاتووچۆ تا 28-03-2020 درێژ بکرێتەوە.
[7]
- پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند بۆ لێپرسینەوە لە قەدەغەی هاتووچۆ دەچنە ناو کۆڵانەکان و لە قەزا و شارۆچکە و گوندەکانیش لێپێچینەوەکان تووندتر دەکەن.[1]
- ڕێکارەکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان توندتر دەکرێن، تەنها لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە شاری
هەولێرهەولێر 794 شوفێر سزا دراون، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی هاتووچۆ. گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسینەکان دەڵێت قەدەغەی هاتووچۆ سەرکەوتوو بووە بۆ ڕووبەرووبوەنەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا.
[2]
- داواکاری گشتیی سلێمانی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، هەر هاونیشتمانییەک پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی نەبێت، دەیدەینە دادگا.
[4]
- لە کۆمەڵگەی سێبیرانی سەر بە هەولێر تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارکرا، تەواوی کۆمەڵگەکە کەرەنتین کراون و قایمقامی هەولێریش دەڵێت، ئەو کەسە بەرکەوتنی بە چەندین کەسی دیکە هەبووە لەنێو هەولێر و لەنێو کۆمەڵگەکەش.[4]
- لە سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانی بۆ خۆپارێزیی و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، بە بڕیاری پارێزگاریی سلێمانی هەموو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی قەدەغە کرا.[7]
- بریکاری
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، کە لیژنەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی کەلوپەل لە بازاڕەکان پێکهێناوە، هاونیشتمانیانیش دڵنیادەکاتەوە کێشەی هاوردەکردنی خۆراک نییە.[4]
- لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان، بازرگانی ترانزێتی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت.[2]
- ئەمڕۆ مەراسیمێک بۆ سێیەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان، لە گۆڕستانی شەهید بەرخۆدان و شەهید دڵگەش لە شەنگال ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا خانەوادەی شەهید و هاوڕێیان و هاوپیشەیانی شەهید نوژیان ئامادەبوون.[7]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی سلیپ، سۆفیان و قزەلی سەر بە
گرێ سپیگرێ سپی تۆپباران دەکەن.[3]
دەرەوەی کوردستان
- بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەریەکی زۆری لەسەر جیهان دروست کردووە، ڕێکخستنی
هەدەپەهەدەپەی ئەستەنبوڵ لە ناوچەکانی ئەو پاریزگایە پانکارتی هەڵواسی و داوای ئازادکردنی زیندانیانی کرد.[3]

هەدەپە بە پانکارت داوای ئازادکردنی زیندانیانی کرد
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاشکرای کرد، ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە نزیکبووەتەوە لە هەزار کەس و 21 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- کیانووش جیهانپوور وتەبێژی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند: تا ئێستا 21638 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 7913 کەسیش چاکبوونەوە و 1685 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. وتیشی: لە دوێنێوە تا ئێستا 129 کەس گیانیان لەدەستداوە.
[5]
- حەسەن سالم، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقونی عەسائیب ئەهلولحەق ڕایگەیاند، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی بە ڕاسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت، پێشێلی دەستووری کردووە.[2]
- سوپای تورکیا هێزی زیاتری ڕەوانەی سنووری پارێزگای ئیدلب لە باکووری خۆرئاوای سووریا کرد.[2]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە چیای خواکوڕک، پێنج ئەندامی
پارتی کرێکارانی کوردستانپارتی کرێکارانی کوردستان لە چالاکی خراون.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع