باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە ویستیان سەردانی
سەلاحەدین دەمیرتاشسەلاحەدین دەمیرتاش بکەن، بەڵام ڕێگەیان پێنەدرا.
[3]
- دادگەی سزادانی ئاسلیە لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دەربارەی
سەباحەت تونجەلسەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پارتی هەرێمەدیموکراتییەکان -
دەبەپەدەبەپە بڕیاریدا و بەتۆمەتی (پێشێلکردنی قانوونی خۆپیشاندان)، سزای 6 مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند. توونجەل لە ساڵی
2012 بەشداری کردبوو لە خۆپیشاندانێک بەمەبەستی پشتگیری لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، به و هۆیەوە دۆسیەیەکی بۆ کرابوویەوە و لە زیندانی پیتی ئێفی کاندرا بەندکرابوو.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دایکی ڕامین حسێن پەناهی، زیندانی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نامەیەکی ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا کرد و داوایان لێدەکات، کە داوا لە ئێران بکەن، سزای لەسێدارەدانی ڕامین ڕاگرێت.
[2]
باشووری کوردستان
- کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دروشمی کێشەکانی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگاچارەی دیموکراتییانە لە
سلێمانیسلێمانی دەستیپێکرد، لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە 300 ئەندام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەشدارن لەگەڵ زیاتر لە 100 میوان.[2]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، چەکدارانی
داعشداعش وێستگەیەکی کارەبایان لەگوندی بریمەی ناوچەی ڕیاز تەقاندوەتەوە. بەهۆی تەقینەوەی وێستگەکەوە کارەبای شارەدێیەکانی ڕیاز و زاب لە باشووری
کەرکووککەرکووک کوژاوەتەوە.
[1]
-
مەلا بەختیارمەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی،
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوای گەڕانەوەی شاندی یەکێتی لە بەغدا ڕایگەیاند، لە بەغد 12 کۆبونەوەمان ئەنجامدا، جگە لە بینینی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی حیزبەکان، باڵوێزی تورکیا و ئێرانیشمان بینی، وتیشی پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کورد و یەکێتییە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆردوومانی گوندەکانی سنووری شارەدێی دێرەلوک-یان لە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی-ی کرد و بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، لە بۆردوومانەکەدا ناوچە مەدەنینشینەکان کراوەتە ئامانج.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- بەپێی ئاژانسی هاوارنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەتەکانی دەوڵەتی تورک، ژمارەیەک هاوڵاتییان لە
عەفرینعەفرین ڕفاندووە و بۆ ئازادکردنیشیان داوای پارە دەکەن.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع