- 25-01-2019
- 24-01-2019
- 23-01-2019
- 22-01-2019
- 21-01-2019
- 20-01-2019
- 19-01-2019
- 18-01-2019
- 17-01-2019
- 16-01-2019
- 15-01-2019
- 14-01-2019
- 13-01-2019
- 12-01-2019
- 11-01-2019
- 10-01-2019
- 09-01-2019
- 08-01-2019
- 07-01-2019
- 06-01-2019
- 05-01-2019
- 04-01-2019
- 03-01-2019
- 02-01-2019
- 01-01-2019
- 31-12-2018
- 30-12-2018
- 29-12-2018
- 28-12-2018
- 27-12-2018
26-01-2019
- 27-01-2019
- 28-01-2019
- 29-01-2019
- 30-01-2019
- 31-01-2019
- 01-02-2019
- 02-02-2019
- 03-02-2019
- 04-02-2019
- 05-02-2019
- 06-02-2019
- 07-02-2019
- 08-02-2019
- 09-02-2019
- 10-02-2019
- 11-02-2019
- 12-02-2019
- 13-02-2019
- 14-02-2019
- 15-02-2019
- 16-02-2019
- 17-02-2019
- 18-02-2019
- 19-02-2019
- 20-02-2019
- 21-02-2019
- 22-02-2019
- 23-02-2019
- 24-02-2019
- 25-02-2019
باکووری کوردستان
-
سەزای تەمەلیسەزای تەمەلی هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان-
هەدەپەهەدەپە سەردانی
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەنی کرد کە ماوەی 80 ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری سەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان مانی لەخواردن گرتووە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەلی والایی بۆ ئیدارەیی ئیتلاعاتی سەرپێلی
زەهاوزەهاو بانگهێشت و دەسبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات لە ڕێگەی پێوەندیی تەلەفوونیەوە ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بانگهێشت کردووە. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە.
[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد پارەکار تەمەن 30 ساڵ کوڕی کەریم خەڵکی گوندەوێڵە سەر بە شاری
شنۆشنۆ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی شاری شنۆ ڕاگوێزرا.[6]
باشووری کوردستان
- لە شیلادزێ خۆپیشاندان دژی بۆردوومانکردنی داگیرکەری تورک بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران چوونە ناو بارەگایەکی سوپای تورکیاوە لە کۆمەڵگەی سیرێ-ی سەر بە شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ و چەندین ئۆتۆمبێل و تانکی سەربازییان سووتاند، لە سوپا و میتی تورک کوژراو و دیل هەیە و لە خۆپیشاندەرانیش شەهید و بریندار هەن. فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک بۆ ترساندنی خۆپیشاندەران بە نزمی بە ئاسمانی شیلادزێ و ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
[2]
- تەرمی دوو هاونیشتمانیی دیکەی
ئامێدیئامێدی کە بەهۆی بۆردوومانەکەی داگیرکەری تورکیا کە لە گەلی ڕەشاڤا لە ئامێدی گیانیان لەدەستدا، بەیانیی ئەمڕۆ بەخاک سپێردران. [2]
- دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەسەر خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شیلادزێ ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی جەماوەریی شێلادزێ دژ بە داگیرکاریی پێویستە هەموو باشور بگرێتەوه.[2]
- هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر تیمەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، کە ڕووماڵی گواستنەوەی بریندارانی خۆپیشاندانەکانی شێلادزێیان دەکرد و دەستگیریان کردن. پاشتر هەندێکیان ئازادکران.[2]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داواکارین دەوڵەتی تورکیا کۆتایی بە تۆپبارانکردنی خاکی باشوری کوردستان بهێنێت و هێزە سەربازیەکانیان بگەڕێنەوە خاکی تورکیا.
[5]
- هێزێکی زێڕەڤانی گەییشتە سێرێ بۆ پاراستنی بنکەکانی سوپای تورک.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرناوچەکانی شیلادزی، دێرەلوک وهەرێمی زاپ بۆردومان دەکات.[3]

بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 26-01-2019
- هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ماڵ بە ماڵی گوندی
حەسارحەسار لە
کەرکووککەرکووک دەپشکنن.[2]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات 3:15 یەکەم گەشتی هێڵی ئاسمانی تورکش ئێر گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانیسلێمانی.
[1]
- ژمارەیەک تیرۆرستی داعش دوای ئەوەی دزەیان کردبووە ناو گەڕەکی بەختیاری لەباشوری
خانەقینخانەقین لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە وەڵام دراونەتەوه و تێکشکاون.[1]
رۆژئاوای کوردستان
-
شەڕڤانشەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردەلولی جزیر دا ئەمڕۆ ڕێڕەوێکی ئارام و پارێزەراویان لە نێوان گوندەکانی مەراشلی و باغوزی ژووردا کردەوە و لەو ڕێگەیەوە هەزار و 300 هاووڵاتییان لە دەست چەتەکانی
داعشداعش ڕزگار کرد. زۆربەی ئەو هاووڵاتییانەی لە دەست چەتەکانی داعش ڕزگارکراون ژن و منداڵن.[3]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکەی شیلادزێ بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت ''بەهۆی هاندانی
پەکەکەپەکەکە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازیمان لە باکووری عێراق و زیان بە بەشێک لە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلمان گەیشتووە''.
[4] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع