باکووری کوردستان
- بە پێی بەیاننامەی قایم مەقامی تورک لە
مێردینمێردین، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە گوندی تانیەر، قەدەغەی هاتووچو ڕاگەێنندراوە.
[5]
باشووری کوردستان
- خۆپیشاندان سەرلەنوێ لە
هەولێرهەولێر دەستیپێکرد و هێزەکانی پۆلیس، ئاساییش و پاراستن ڕێگرییان لێدەکەن بچنە بەردەم پەڕڵەمان.
[4]❞درووشمی خۆپیشاندانەکەی هەولێر:
خەڵکی قەڵا و منارە
لەو دزانە بێزارە..
- بەیانی ئەمڕۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندانی مامۆستایان لەبەردەم پەروەردەی شارۆچکەی
سۆرانسۆران دەستیپێکرد سەبارەت بە کێشەی مووچە و سەرۆکی لقی یەکێتی مامۆستایان له و شارۆچکەیە لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای تر دەستگیرکران.
[1]
- لە هەولێر، ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و بەرپرسی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان دەستگیرکران، یەک لەوان
عەلی مەحمود محەمەدعەلی مەحمود محەمەد بوو، پاشان ئازاد کران.[4]
- لە سەنتەری پارێزگای
دهۆکدهۆک و لە شارەدێی
شێلادزێشێلادزێی سەر بە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی خۆپێشاندانی مامۆستایان دەستیپێکرد دژ بە سیستمی پاشەکەوتی مووچە.[1]
- هێزێکی ئەمنیی زۆر لە
چۆمانچۆمان کۆکراونەتەوە بۆ ڕێگرییکردن لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی ناڕازیی-ش سورن لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان.
[3]
- مامۆستایانی
زاخۆزاخۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی زاخۆ دەستیان بە گردبوونەوە کرد و داوای هەڵوەشانەوەی سیستمی پاشەکەوتی مووچە دەکەن. لەهەمانکاتدا ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش له و شوێنە ئامادەبوون و ڕێگرییان لە بەردەوامی ئه و گردبوونەوەیەی مامۆستایان کرد.[1]
- کارمەند و ئەندازیارانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای
دوکاندوکان مانگرتن لە کار و وەستاندنی تۆڕباینەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای وێستگەکەیان تا چاککردنەوەی مووچەکانیان ڕاگەیاند.[1]
- لە زاخۆ، هێرش کرایە سەر پەڕڵەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان،
عەلی حەمەساڵحعەلی حەمەساڵح.[4]
- یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی کونسڵخانەی تورکیا دەکەن لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستپێنەکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ
فڕۆکەخانەی سلێمانیفڕۆکەخانەی سلێمانی.[1]
- بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیێنێ، بەدواداچوون بۆ ئەو حاڵەتە دەکەن کە کەسێک پەلاماری خۆپیشاندەرێک دەدات و لێیدەدات. دەشڵێت ئەو کەسەی شەقی وەشاندووە هەر کەسێک بێت و پلە و پۆستێکی هەبێت ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە و دەبێت سزای خۆی وەربگرێت.
[2]
- فرۆکەکانی تورک دیسان ناوچەکانی برادۆستیان لە بادینان بۆردومانکرد و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان لەو ناوچانەدا دروستکرد.[4]
- سەرۆکی
یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر لێدان لە مامۆستا بەتەمەنەکەی هەولێر سکاڵا تۆماردەکەین و ناکرێت ئەوانەی شەق لە مامۆستا دەدەن سزانەدرێن.[1]
-
سەنتەری میترۆسەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لە ناوەندی شاری هەولێر و دهۆک و شار و شارۆچکەکانی سەر بەو دوو پارێزگەیە ڕێگری لە ڕوماڵی گردبوونەوە و چالاکییە مەدەنییەکان دەکەن. سەنتەرەکە دەستنیشانی کردووە، هێزەئەمنییەکان لە زاخۆ کەناڵێکی یەکگرتووی ئیسلامییان داخستووە و لە هەڵەبجەش پەیامنێرێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەستبەسەر کراوە.[5]
- لە گەڕەکی ئازادی ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە بە دەستڕێژی گوللە گەنجێکیان کوشت و پاشان بەئۆتۆمبێلێک هەڵاتوون. کوژراوەکە ناوی
حەمزە محەمەدحەمزە محەمەد و پاسەوانی خوێندنگای پیرەمێردە لە گەڕەکی ئازادی و لەپێش بینای خوێندگاکە تەقەی لێکراوە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- لە بازاڕی میللی شاری
عەفرینعەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا.[2]
دەرەوەی کوردستان
- بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی وڵاتەکەیەوە، پانۆس کامینۆس، وەزیری بەرگری یۆنان لە لێدوانێکی دا هێرشی کردە سەر تورکیا.[1]
- لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکەوە، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند تورکیا چاوەڕێ دەکات عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو لەدژی پەکەکە لە شنگال ئەنجام بدات، ئەگەر نا، خۆی هێرش دەکات.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع