- 25-03-2020
- 24-03-2020
- 23-03-2020
- 22-03-2020
- 21-03-2020
- 20-03-2020
- 19-03-2020
- 18-03-2020
- 17-03-2020
- 16-03-2020
- 15-03-2020
- 14-03-2020
- 13-03-2020
- 12-03-2020
- 11-03-2020
- 10-03-2020
- 09-03-2020
- 08-03-2020
- 07-03-2020
- 06-03-2020
- 05-03-2020
- 04-03-2020
- 03-03-2020
- 02-03-2020
- 01-03-2020
- 29-02-2020
- 28-02-2020
- 27-02-2020
- 26-02-2020
- 25-02-2020
26-03-2020
- 27-03-2020
- 28-03-2020
- 29-03-2020
- 30-03-2020
- 31-03-2020
- 01-04-2020
- 02-04-2020
- 03-04-2020
- 04-04-2020
- 05-04-2020
- 06-04-2020
- 07-04-2020
- 08-04-2020
- 09-04-2020
- 10-04-2020
- 11-04-2020
- 12-04-2020
- 13-04-2020
- 14-04-2020
- 15-04-2020
- 16-04-2020
- 17-04-2020
- 18-04-2020
- 19-04-2020
- 20-04-2020
- 21-04-2020
- 22-04-2020
- 23-04-2020
- 24-04-2020
- 25-04-2020
باکووری کوردستان
- لە کاتێکدا هەموو دونیا کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا دەکات دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە کوردستان دەستیان بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە و دەست دەگرن بەسەر شارەوانییەکانی
هەدەپەهەدەپەدا و چالاکی و خۆپیشاندانیش قەدەغە دەکەن.
[1]
- سوپای تورکی داگیرکەر لە سنووری گوندی ئەسکار و ناوچەی شێنێ لە پاسووری ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆنکرد.[1]
- سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشوروی ناوچەی
لیجەلیجەی ئامەد و لە گەڕەکەکانی زەنگێ، کەروەس و لجۆکێ دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد. ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە یەکەی تایبەت و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موشەکهاوێژ بەرێوەدەچێت. لە ئۆپراسیۆنەکەدا گەڕەکان گەمارۆ دراون و دەستیان بە هەڵکوتانە سەر ماڵان و کایەنەکان کردووە.[1]
- لە شارۆچکەی ئەرخانی سەربە پاریزگای
ئامەدئامەد، کەسێک کە بە گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیێندرایە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
[2]
- کۆمیسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەدەپە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە گرتنەوەی ئاوی خواردنەوە بەسەر گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات.[1]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری
هەولێرهەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی کە هەموویان کەسوکاری تووشبێکی دوێنێی شاری هەولێرن.
[3]
- لە
کەرکووککەرکووک دوای ئەنجامدانی پشکنین ئاشکرابوو کچێکی ئەو ژنەی ڕۆژانی ڕابردوو گیانی لەدەستدابوو، توشی کۆرۆنا بووەو شەش کەسی تریش کە نێگەتیڤ بوون.
[4]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبویەکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە ژنێکی تەمەن 56 ساڵانە و خێزانی توشبویەکی پێشووە.[4]
-
زوبێر عوسمانزوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی
سۆرانسۆرانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: درەنگانێکی شەو سێ هەڤاڵمان کە یەکێکیان (شەماڵ شەهید مەلا کوردستانی)ە کە ساڵی 1991 لەکاتی ئازادکردنی شاری هەولێر شەهید بووەو یەکێکی تریشیان (کاروخ بەکر سەرکانی) کە پێشمەرگەیە لەگەڵ هەڤاڵێکی ترمان لەلایەن ئاسایشی سۆران بەهاوکاری ئاسایشی
قەسرێقەسرێ کە سەر بەهەولێرن دەستگیرکراون. وتیشی: دەستگیرکردنی ئەو هەڤالانەمان بەبێ بڕیاری دادگا بووەو ئاسایشی پارتی بەتۆمەتی دروستکراو هەڵیکوتاوەتە سەریان و دەستگیرکردون، بۆیە وەک مەڵبەندی سۆران پەیوەندیمان بەئاسایشی سۆرانی پارتییەوە کردوە.[4]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران دەڵێت، کە سێ هاوڵاتی دۆڵی باڵەیانی سەر شارەدێی قەسرێ بەهۆی شکانی قەدەغەی هاتووچۆ و گواستنەوەی خەڵک بە قاچاغ دەستگیرکران، بەڵام لەلایەن هەندێک کەسەوە لێکدانەوەی دیکەی بۆ کراوە.
[6]
- ئەنجومەنی گەلی دیمۆکراتیکی
مەخموورمەخموور لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا بە هۆی زیادبوونی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر پەنابەرانی کەمپەکە، بانگەوازیەکی ئاڕاستەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد و داوای هاوکاری پزیشکی کرد.[1]
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆمەڵێک پێداویستیی پزیشکی کە پیکهاتبوون لە دەرمانی پاککەرەوە و پاکژکەرەوە گەیاندە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو بۆ بنکەی تەندروستی ڕزگاری.[4]
- بەنزینخانەی شیمال کە بەنزینخانەیەکی گەورەیە لە هەولێر لەسەر ڕێگای
پیرمامپیرمام بەرامبەر زین سیتی گڕدەگرێت و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە.[4]
- نازم عەبدوڵڵا جاف، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆرنا لەماوەی ئەم مانگەدا لەت ەواوی هەرێمی کوردستان ئەو زیانانەی بەر کەرتی پەلەوەر کەوتووە دەگاتە پێنج ملیار دینار.[4]
دەرەوەی کوردستان
- بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، گەشت و هاتوچۆی نێوان شارەکانی ئێران قەدەغە کرا.
[5]
- ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19)ەوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتە 59 کەس و هەروەها 2 هەزار و 433 کەسیشی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.[1]
- - ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق قەدەغەی هاتووچۆی تاوەکو
11-04-202011-04-2020 درێژکردەوە.[3]
-
مەلا کرێکارمەلا کرێکار بە تۆمەتی تیرۆر لەلایەن نەرویجەوە ڕەوانەی ئیتالیا کرا.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع