- 25-12-2019
- 24-12-2019
- 23-12-2019
- 22-12-2019
- 21-12-2019
- 20-12-2019
- 19-12-2019
- 18-12-2019
- 17-12-2019
- 16-12-2019
- 15-12-2019
- 14-12-2019
- 13-12-2019
- 12-12-2019
- 11-12-2019
- 10-12-2019
- 09-12-2019
- 08-12-2019
- 07-12-2019
- 06-12-2019
- 05-12-2019
- 04-12-2019
- 03-12-2019
- 02-12-2019
- 01-12-2019
- 30-11-2019
- 29-11-2019
- 28-11-2019
- 27-11-2019
- 26-11-2019
26-12-2019
- 27-12-2019
- 28-12-2019
- 29-12-2019
- 30-12-2019
- 31-12-2019
- 01-01-2020
- 02-01-2020
- 03-01-2020
- 04-01-2020
- 05-01-2020
- 06-01-2020
- 07-01-2020
- 08-01-2020
- 09-01-2020
- 10-01-2020
- 11-01-2020
- 12-01-2020
- 13-01-2020
- 14-01-2020
- 15-01-2020
- 16-01-2020
- 17-01-2020
- 18-01-2020
- 19-01-2020
- 20-01-2020
- 21-01-2020
- 22-01-2020
- 23-01-2020
- 24-01-2020
- 25-01-2020
باکووری کوردستان
- لە کەناراوەکانی عادلجەوازی
بەدلیسبەدلیس-ی دەریاچەی
وانوان، کەشتییەکی کۆچبەران نوقم بوو. تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو 64 کەسیان ڕزگار کرد، بەڵام 7 کەس گیانیان لەدەستدا. پارێزگاری بەدلیس ڕایگەیاند، کەشتییەکە کە پەنابەری پاکستانی و بەنگلادێشی و ئەفغانی هەڵگرتبوو، کاتێک نزیک بووەتەوە لە کەناراوەکە، نوقم بووە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆنسێرتی ئۆرکێسترای
مەریوانمەریوان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ و سبەینێ، 5 و 6ی بەفرانبار بەڕێوە بچێت، لەلایەن ئەندامانی ئەو گرووپەوە بەو هۆیەوە کە ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی بەرانبەر بوو لەگەڵ چلەی شەهیدانی خەزەڵوەر و بۆ ڕێزگرتن لەو شەهیدانە و بنەماڵەکانیان و هەموو خەڵکی مەریوان، هەڵوەشێندرایەوە.
[6]
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی کورد لە
پاوەپاوە بە ناوەکانی کەیهان عەزیزی، ئاشنا حەسەنزادە، سروش ئەمینی و ئەکبەر محەممەدی، بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکراوە. ئەو چوار هاووڵاتییە کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، ئازاد کراون.[6]
- لە شارۆچکەی
پیرانشارپیرانشاری سەر بە پارێزگای
ورمێورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێکی تەمەن 20 ساڵ بە ئاگر سووتا و گیانی لەدەستدا. ئەو ژنە گەنجە بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاوییەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی دەڵێن، خۆی خۆی سووتاندووە.[1]
- چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی عادل بەهرامی، خەڵکی
کامیارانکامیاران و دانیشتووی تورکیە، لەلایەن کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە دیپۆرتی ئێران کرایەوە.[6]
- دوکتور ناسر هیمەتی، دەروونناس، نووسەر و شاعیری
ئیلامئیلامی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ئیسفەهان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە کوردە بەهۆی ڕەخنەگرتن لە بارودۆخی کۆمەڵگە و پشتیوانی لە گیانبەختبووانی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، دەسبەسەر کراوە.[6]
باشووری کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پرۆسەی جیاکردنەوەو هەژمارکردنی دەنگەکانی کۆنگرەی چوارەمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرکەوتووی کۆتاییهات و لیژنەی دادوەریش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوی ئەندامانی دەرچووی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی ڕاگەیاند.
[2]
- لە کافێ نێتی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە بە ئامادەبونی چەند کەسەیاتییەکی شارەزای مێژوویی ئەمڕۆ
وەزارەتی ڕۆشنبیریوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سڵیمانی پانێلی دیرۆکی
بابانبابانەکان و پاراستنی یادەوەریمانی سازکرد.[2]
- سوپای فینلەدا لە ڕاگەیێندراوێکیدا ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هێزەکانی لە عێراق دەگوازێتەوە هەرێمی کوردستان و لە
هەولێرهەولێر جێگیریان دەکات.
[3]
- بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئەمنییەوە، لەکۆی 12هەزار خێزانی کریستیان لە
کەرکووککەرکووک تەنیا 1500 خێزان ماون، بۆ ئەمساڵیش وەکو هاوسۆزییەک بۆ خانەوادەی شەهیدانی خۆپێشاندانەکانی عێراق و ناجێگیری بارودۆخی ئەمنی، بڕیاریاندا هیچ جۆرە ئاهەنگێک نەگێڕن، سەرۆکی ئەساقیفەی کەرکووک و
سلێمانیسلێمانی دەڵێت ئەزموونی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووە و پێویستە بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق بگوازرێتەوە.
[4]
- لە بازگەی
دێگەڵەدێگەڵە دەستبەسەر زیاتر لە 22 تۆن هێلکەی بەسەرچوودا گیرا و قائیمقامی شارۆچکەی ناوەندی هەولێریش داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات لیژنەیەک لەسەر ئاستی باڵا پێکبهێندرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتەو دەشڵێ ئەمە جاری یەکەم و دووەم نییە ئەو هێلکانە هاوردەدەکرێن.[3]
- پارێزەرانی شاری هەولێر، ڕایدەگەیەنن، ئەگەر داواکاری گشتی هەرێم وەڵامی یاداشتەکەیان لە بارەی ڕاگرتنی زنجیرە فیلمە تورکییەکانەوە نەداتەوە، ئەوا هەنگاوی دواتریان بۆ ڕاگرتنی پەخشکردنی ئەو زنجیرە فیلمە تورکییانە، تۆمارکردنی سکاڵا دەبێت.
[5]
- شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای نێوان
سەیدسادقسەیدسادق -
هەڵەبجەهەڵەبجەی تازە مەیخانەیەک سوتا.[2]
- دوای ئەوەی ناوی دامەزراوانی پەروەردەی کەرکووک ئاشکراکران و پشکی زۆرینە بەر عەرەب کەوتبوو، تورکمانەکانی کەرکووک دژی کەمیی پشکەکانیان و پشتگوێخستنیان خۆپیشاندانیان کرد.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەی تل ڕەفعەت، کە بە هەزاران خەڵکی مەدەنیی تێیدا دەژیت، بە تۆپ و چەکی قوڕس تۆپباران کرد.[1]
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە چەکی قوڕس هێرشیان کردووەتە سەر گوندی ئەریدای سەر ب ناوچەی عەین عیسا و تۆپبارانی دەکەن.[1]
دەرەوەی کوردستان
- سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن،
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
[7]
-
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، لە 7 کانوونی دوووەم، دوای ڕەزامەندی پەرلەمان، هێز بۆ لیبیا دەنێرین.[4]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو کاروانێکی سەربازی تورکیا لە ڕێگەی دەروازەی سنووری کەفەر لووسین لە باکووری ئیدلبەوە چووەتە نێو سووریا، کە لە 85 ئۆتۆمبێلی سەربازی و زریپۆش پێکهاتوون.[4]
- بەپێی هەواڵێکی سایتی سۆمەریەنیوز باری نائاسایی لەنێو هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ڕاگەیاندراوە وەک ئامادەکارییەک بۆ وو بەڕووبونەوەی هەندێک لە جموجۆڵەکانی سوپای ئەمریکا.
[8]
- گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کالن، ڕەخنەی لە وڵاتانی کەنداو گرت بە هۆی مامەڵەکردنیان لەگەڵ مەزڵوم کوبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (
هەسەدەهەسەدە). ئیبراهیم کالن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت لە ئاست ئه و دیدار و کۆبوونەوانەی لەگەڵ فەرهاد عەبدی شاهین ناسراو بە مەزڵووم کوبانێ ئەنجام دەدرێن. گوتیشی: ئێمە هەندێک وڵاتی کەنداو دەبینین کە لەگەڵ مەزڵوم کوبانێ کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی دژی تورکیا بەکاری بهێنن و ئەوە بە بێ وەڵام لە لایەن تورکیاوە تێناپەڕێت.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع