بەڕێزخانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڤاڵ (ناجی ئەرگوشی).
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (ناجی ئەرگوشی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (ناجی ئەرگوشی) لە قۆناغی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول کادیرێکی بەتوانای بواری ڕاگەیاندن بووە، بۆتە بەرپرسی دەزگای ئینساتی ناوەندی پارتیمان و پاش ساڵی (2003) بۆتە ئەندامی مەکتەبی دیراساتی پارتیمان، هەروەها نووسەر و ڕۆشنبیرێکی بەتوانا و لێهاتوو بوو لە بواری نووسین و ڕاگەیاندندا وتار و بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامەی خەبات و گۆڤاری گوڵان ودەنگی پێشمەرگە بڵاوکردۆتەوە.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆستان و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
[1]
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
27-10-202327-10-2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون

کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 359 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!