باکووری کوردستان
- ژاندەرمەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی بیرەجووک-ی سەر بە پارێزگەی ڕوحا هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی زیارەت و 7 کەسیان دەستگیر کرد. لەنێو دەستگیرکراوەکاندا موختار هشمان کلچ، سادوون کلچ، ساڵح قەرەیلان و سەباحەدین قەرەیلان هەن.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی هادی سەلیمی، تەمەن 30 ساڵ کوڕی ئەحمەد، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، جێگیر لە پایگای ماڵتەی شاری
بانەبانە، گیانی لە دەست دا.
[3]
- کاروانێک لە کۆڵبەران لە ناوچەی کانی خودا (کانی خوڵا) لە سنووری
پیرانشارپیرانشار کەوتوونەتە بۆسەی چەکدارەکانی سەر سنووری ئێران و بەهۆی تەقەی ئەو چەکدارانەوە کۆڵبەرێک بە ناوی فەرهاد بیانک خەڵکی گوندی ماشکان کوژراوە.[6]
باشووری کوردستان
- محەمەد عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادی ڕایدەگەیێنێت، چوار بارەگای حیزبەکەیان لە سنووری
سلێمانیسلێمانی داخراوە و بارەگای
کەلارکەلاریش گەمارۆدراوە. هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو ئێستا هیچ ڕووبەڕبوونەوەیەک ڕووینەداوە شیاوی باسکردن بێت، تەنیا لە
قەڵادزێقەڵادزێ دوو هەڤاڵمان دەستگیرکراون و دواتر ئازادکران.
[1]
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 29-11-2018
- بڕیاربوو لە دژی داخستنی بارەگاکەیان و بەندکردنی چوار ئەندامیان لەناو بارەگا تا درەنگانی شەو، کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان گردبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت، بەڵام هێزێکی زۆری ئاسایش پەلاماری چالاکوانانیان دا و ڕێگانادەن چالاکییەکە ئەنجام بدەن. هێزەکانی ئاسایش بە سەختیی لە سێ ئەندامی تەڤگەری ئازادیی-یان داوە و هەرسێ ئەندامەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون لە کەلار.
[2]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی لەژێر ناونیشانی (داواکارییەکانی تورکمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان) لە هۆڵی هۆتێل کوارتز لە شاری
هەولێرهەولێر دەستی بە کۆبوونەوە کرد، تیمی ڕۆژنیوز بە مەبەستی ڕووماڵکردنی کۆبوونەوەکە چووە هۆڵەکە، بەڵام لەلایەن ئەندامانی بەرەی تورکمانییەوە ڕێگریی لێکرا. ئەندامانی بەرەی تورکمانیی ڕاگەیاندووە، کە بەهۆی ئامادەبوونی هاکان قەرەچای، کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لەناو کۆبوونەوەکە، نابێت ڕۆژنیوز لێرە ئامادەبن و ڕووماڵ بکەن.[2]
- کونسڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند وڵاتەکەی پاڵپشتی ئه و بڕیارە دەکات کە حکومەتی هەرێم دەریکردووە بۆ داخستنی بارەگای حزبە بێ مۆڵەتەکان ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ بڕیاری داخستنی بارەگای ڕەوتی تەڤگەری ئازادی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی کە بە گروپێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) هەژمار دەکرێت.
[4]
- شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە دژی فشارەکانی سەر تەڤگەری ئازادیی، ڕایدەگەیەنێت، کە
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان یاسا پێشل دەکات و وتیشی: دەبوو وەزارەتەکە وەڵامی هەموو ئەو حیزبانەی بدایەتەوە کە سەردانی وەزارەتی ناوخۆیان کردووە.[2]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن پۆلیسی ئێڕاقییەوە یەکەم کۆمەڵگەی تەعریب لە ناوچەی
داقوقداقوق جێگیرکرا، کە نزیکەی 50 ماڵ دەبن.
[5]
- لە نزیک گوندی ئەشاجیر-ی سەر بە شارەدێی سەعدیە لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، بۆمبێک تەقیەوە. بەهۆی تەقینەوەکە جەمال جەنابی فەرماندەی فەوجی ڕوحوڵای سەر بە لیوای 110ی حەشدی کوژرا و چەند چەکدارێکی فەوجەکەش بریندار بوون.[6]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،3 پلە بە پێوەری ڕێختەر بە قوڵی 11 کیلۆمەتر بە دوری 30 کیلۆمەتر لە سنوری خانەقین ڕویدا.[4]
- لە ژێر دروشمی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان لەپێناو کۆمەڵگایەکی تەندروست لە شارۆچکەی
کفریکفری پۆلیسی کۆمەڵگەیی کۆنفڕانسێکی ئەنجامدا و یاداشتێک له و بارەیەوە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع