- وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل #هەپەگە# ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە شەر و پێکدادانی نێ#وان# هێزەکانمان و سۆپای تورکیا لە ناوچەکانی #جولەمێرگ#، وان، #شرناخ# و #ئامەد# 11 سەربازی تورکیا کوژراون و پێنج گەریلاش شەهیدبوون.
- #ئایشە ئاجار باشاران#، نوێنەری شاری #باتمان# لە پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) دەستبەسەر کرا.
- گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا کە نوێنەری نزیکەی 50 ڕێکخراوەی کۆمەڵی مەدەنی بەشداربوون و داوایانکرد سیستمی پاشەکەوتی موچە لاببرێت.
- لە مەرزی #باشماخ# دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک تانکەر کە بەنزینی کوالیتی خراپیان پێبووە و ویستراوە بگەیەندرێنە بازاڕەکانی سنووری پارێزگای #سلێمانی#.[1]
- دادگای شاری قوچانی سەربە پارێزگای مەشهەدی ئێران، مۆڵەتی کۆنسێرتی #شەهرام نازری#، هونەرمەندی گەورەی کوردی هەڵوەشاندەوە.
- بەگوێرەی هەواڵی میدیا ئەڵمانییەکان کە سەربە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیان، دووایین فڕۆکەی جۆری تۆرنادۆی سوپای ئەڵمانیا لە بارەگای #ئینجرلیک# کشاوەتەوەو چووەتەوە بەرەو ئەڵمانیا.
- بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ لە ناوچەی دۆڵەبی-ی سەر سنوورەکانی شاری #بانە#ی سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە سەربازییەکانی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان کوشتووە و دووانی دیکەشیان بریندارکردووە.
- سوپای تورکیا بە هێزێکی زۆرەوە سنووری #کۆبانێ#ی بەزاند، شەڕڤانانی یەپەگەش هۆشداریان دا.[2]
- ژمارەیێکی زۆر لە داواکارانی مەسکەنی مێهری #سنە# لە قەبارەی هەرەوەزی دگایران بە بۆنەی وەدواخستنی ڕادەستکردنی پڕۆژەی مەسکەنی مێهر، ئاوڕنەدانەوە لە داواکارییەکان و زیادکردنەوەی سوودی بەشداربوون لە بەردەم فڕۆکەخانەی سنە و بە مەبەستی دیدار لەگەڵ وەزیری ڕێگا و شارسازی گردبوونەوە.[3]
- #بەسیمە کۆنجا#، نوێنەری سێرت لە پارلەمانی تورکیا لە پارتی دیمکراتی گەلان بە فەرمانی دادگای تورکیا ئازادکرا.
- دوای هەفتەیەک هەدەپە چالاکی ئێشکگری ویژدان و دادوەری لە ئامەدەوە بۆ ئیستەنبوڵ دەگوازێتەوە، دوای ئیستنەبوڵیش لە وان و ئیزمیر لە ئەنجامدانی چالاکییەکە بەردەوام دەبێت.[4]
- لە #زاخۆ# بێڕێزی بەرامبەر بە تیمی ئێن ئاڕ تی کرا و ئاسایشی زاخۆ دەستی بەسەر کەلوپەلەکانی تیمی ئێن ئاڕ تیدا گرت.[5]
- #عومەر سەید عەلی#، ڕێکخەری گشتیی #بزووتنەوەی گۆڕان# سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر پرەنسیپەکانی بزووتنەوەکە، کاریش دەکەن بۆ بەرژەوەندیی خەڵک و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان.[6]