کتابخانه کتابخانه
جستجو

کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!


گزینه های جستجو





جستجوی پیشرفته      صفحه کلید


جستجو
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
ابزار
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
زبانها
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
حساب من
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
جستجو ارسال ابزار زبانها حساب من
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 درباره
 آیتم تصادفی
 قوانین استفادە
 آرشیویست های کوردیپیدیا
 نظرات شما
 گرد آوریها
 کرونولوژیا از وقایع
 فعالیت ها - کوردیپیدیا
 کمک
موضوع جدید
اماکن باستانی
کلیسای سنندج
28-03-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
بازار بزرگ سنندج
28-03-2024
شادی آکوهی
اماکن
دریاچه زریبار
26-03-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
مسجد جامع سرخ
26-03-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
سلار عزیز حسن
26-03-2024
سارا سردار
زندگینامە
کامران متری
26-03-2024
سارا سردار
زندگینامە
توبا آیکلماس
26-03-2024
سارا سردار
زندگینامە
سفیان خلیل بشار خلف
26-03-2024
سارا سردار
زندگینامە
سفیان خیرو قاسم
26-03-2024
سارا سردار
زندگینامە
سفیان خدر لیاس
26-03-2024
سارا سردار
آمار
مقالات 514,907
عکس ها 104,262
کتاب PDF 18,882
فایل های مرتبط 94,725
ویدئو 1,232
زندگینامە
مظفر پرتوماه
شهدا
ژینا امینی
زندگینامە
حسین یوسف زمانی
زندگینامە
سامیا سمو خودیدا
اماکن
دریاچه زریبار
نتیجه: 70 رکورد پیدا شد، صفحه 1 از 7
















تازه کردن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی
با املایی کامل در موتور جستجوی ما جستجو کنید، قطعاً نتایج خوبی خواهید گرفت!
گروه: تحقیقات مختصر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی

76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی
ناونیشانی بابەت: 76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی

ڕۆژی 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1326ی ھەتاوی (30ی ئاداری 1947) ، 76 ساڵ لەمەوبەر #پێشەوا قازی محەمەد#، سەرکۆماری #کوردستان# و حەمەحسێن خانی سەیفی قازی (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی (برای پێشەوا) بە بڕیاری دوو دادگای نایاسایی و ڕواڵەتی بە دەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد، واتە ھەر لەو شوێنەی کە 2ی ڕێبەندانی 1324ی ھەتاوی (22 مانگی ژانویە 1946) کۆماری کوردستان ڕاگەیەنرابوو، لەسێدارە دران و شەھید کران.
پێشەوا قازی محەمەد ساڵی 1900ی زایینی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و گەورەی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە #مەهاباد# لەدایک بووە. قازی محەمەد لە منداڵی و لاویدا زۆر خولیای زانست و فێربوونی زمانە بیانییەکان بووە و جگە لە عەرەبی و فارسی، لەگەڵ زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و تا ڕادەیەکیش ڕووسی ئاشنایەتیی بووە. قازی محەمەد زۆری حەز بە تێکەڵاوی لەگەڵ زانایان، کەسایەتییە گەورەکان، کوردە نیشتمانپەروەرەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان ھەبووە.
$دەستپێکی خەبات$
دوای کۆچیدوایی باوکی، بوو بە دادوەر (قازی) ی شاری مەهاباد. لەبەر ئارەزووی خۆی بۆ کاری فەرھەنگی و بردنەسەرەوەی زانیاریی خەڵک، لە ساڵەکانی بەر لە 1941 و دوای ئەوەش بەرپرسایەتیی دایرەی فەرھەنگ و ئەوقافی شاری مەھابادی بە ئەستۆوە گرتووە و خزمەتی بەرچاوی فەرھەنگی کردووە و لە کاتی بەرپرسایەتیی ئەودا، یەکەم قوتابخانەی کچان لە مەھاباد کراوەتەوە. ھەر لەبەر ئەوە لەگەڵ زۆرێک لە خوێندکاران، ڕۆشنبیران و مامۆستایان پەیوەندییەکی نزیکی هەبووە.
چەند ساڵ و لە ماوەی لاوازی و پشێویی دەوڵەتی ناوەندیی تاران، واتە لە ساڵانی 1941 تا 1945 کە کۆماری کوردستان پێک ھاتووە، بەڕێوبەریی پێشەوا لە پێشبردنی کاروبارەکان و بەتایبەتی لە چارەسەریی کێشە عەشیرەییەکاندا دەورێکی بەرچاو بووە. زۆر لە گرفتەکان و کاری ڕۆژانەی خەڵک لە دیوانی ئەودا کە مەحکەمەیان پێ‌دەوت، چارەسەر بووە.
پێشەوا قازی محەمەد ڕێزی تایبەتی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک) ھەبووە. زۆر لە دامەزرێنەرانی ژ.ک ڕاوێژیان لەگەڵ کردووە و زۆریان خۆشویستووە و گەلێکیان ھەوڵ لەگەڵ داوە تا ببێتە ئەندامی ئەو کۆمەڵە.
قازی لە ڕوانگەی نوێنەرانی بیانیشەوە کە ئەوکات ئێرانیان لەنێو خۆیاندا دابەش کردبوو، ڕێزی تایبەتی ھەبووە. ھەر کەس چووەتە مەھاباد تێکۆشاوە بەر لە ھەموو کەس چاوی بە ئەو بکەوێت. بانگکرانی بۆ سۆڤیەت ھەر لەم پەیوەندییەدا بووە، کە لەگەڵ شاندێکی گەورە سەردانی باکۆیان کرد.
$کەسایەتیی پێشەوا$
قازی محەمەد مرۆڤێکی فەرھەنگدۆست، خۆش بەیان، ئەدەب و ھونەردۆست، ئەھلی ڕاوێژ و لە ھەمانکاتدا خەباتگێڕێکی نیشتمانپەروەر و گەل خۆشەویست بووە. لەگەڵ ھەموو چین و توێژێک ھەڵسوکەوتی ھەبوو و لە کاتی پێویستدا لە ھەست و ھێزیان کەڵکی وەردەگرت.
وەک ئەوەی لە وەسیەتەکەیدا ھاتوو، قازی محەمەد برایەتی و یەکگرتوویی کوردی پێ گەورەترین ھۆی سەرکەوتن بوو. ھەربۆیە لە زۆربەی وتارەکانی کە لە ڕۆژنامەی کوردستانی ئەوکات چاپ کراون لەسەر بابەتی یەکیەتی و برایەتی دواوە و مەرجی سەرکەوتن و کۆڵەکەی ڕاگرتنی کۆمار و ھۆی سەرکەوتن بەسەر دوژمنانی زانیوە.
ھەرچەند دەیزانی دوژمنەکانی کورد ڕاست ناکەن بەڵام لە وتووێژدا زۆر بە ڕاشکاوی ڕای ‌دەگەیاند کورد حەز دەکا لە ڕێگای ئاشتییەوە بە مافی خۆی بگا، بەڵام ئەگەر وا نەبێ ئەوەی بۆی بکرێ دەیکات.
لە پێش کۆماردا جاربەجارە لە ڕۆژنامەی کوردستان بە ناوی پێشەوا باسی لێ دەکرا، لە دوای دامەزرانی کۆمار بە شێوەی فەرمی نازناوی (پێشەوا) ی پێ‌ بەخشراوە و ئەو ناوە تا ئێستاش لەنێو کۆڕ و کۆمەڵی خەڵکدا ھەر باوە و بووەتە ڕەمز و سیمبۆلی خەباتی نەتەوایەتیی کورد.
$ژیانی سیاسی و سەردەمی کۆمار$
قازی محەمەد کە بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژ.ک و ناوی نھێنیی (بینایی) بۆ دانرا، ھیوایەکی زیاتری بۆ بەرپرسان و خەڵک پێک ھێنا. لە ئاکامی تێگەیشتنی بە وەخت و ئازایەتی سیاسی ئەو و بە قەناعەت گەیشتنی بەرپرسانی کۆمەڵەدا بوو کە ژ.ک بوو بە حیزبی دیموکراتی کوردستان و وەک حیزبێکی دیموکرات و پێشکەوتوو دەستی کرد بە تێکۆشان و خەباتی سیاسی. قازی لەبەر ڕێزی تایبەتی کە بۆ ژ.ک‌ی ھەبوو، بناغەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتیشی ھەر بە 25ی گەلاوێژ، ڕۆژی دامەزرانی ژ.ک دانا و ھەر بۆیەش سەرنجی زۆربەی نزیک بە تەواوی بەرپرسانی بۆ تێکۆشان لەنێو حیزبی دیموکراتی کوردستاندا ڕاکێشا. حیزب زۆر بەخێرایی پەل‌وپۆی سەند و تێکۆشانی لە ھەموو ناوچەی ئازادی کوردستان دا پەڕەی سەند. قەیرانی بە زۆر لکاندنی کوردستان بە ئازەربایجانەوە حەل کرد و مەجبووری کردن حیسابی جیاواز بۆ کوردستان بکەن. لە یەکەم کۆنگرەدا، لە 22ی ژانویە 1946 (2ی ڕێبەندانی 1324ی کۆچیی ھەتاوی) بە بەشداریی نوێنەرانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆک عەشیرەت و نوێنەرانی ھەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکھاتنی یەکەم کۆماری کوردستان ڕاگەیەنرا.
لە ماوەی دەسەڵاتی کۆماری کوردستان ئەوەی پێویست بوو زۆر بە ڕاشکاوی بە شای ئێران و قەوام (سەرۆک وەزیرانی کاتی ئێران) ڕاگەیاندوە، قامکی لەسەر لاوازییەکانیان بەرانبەر بە گەلی کورد داناوە. بە ئاشکرا پێی گوتون، ئێوە لە قسەکانی خۆتا‌ندا دوودڵن و ناتانەوێ مەسەلەی کوردستان چارەسەر بکەن.
کاتێک پێشەوا لەلایەن قوام السلتنەوە بۆ تاران بانگھێشت دەکرێ و لە ڕێکەوتی 28ی ژوئەنی 1946 دەچێتە تاران، لەلایەن ژمارەیەک لە وەزیران، نوێنەرانی پارلمان و نوێنەری کوردەکانی تاران و نوێنەری حیزبەکان و یەکیەتی کرێکاران لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێ دەکرێ. ڕۆژنامەی ایران ما ھەر ئەوکات دەنووسێ:
ئێستا کە قازی محەمەد لە تارانە و ئازادیخوازان چاویان پێی کەوتووە، دەردەکەوێ کە بیروڕای ئەو جێگیرکردنی ئازادی و دێموکراسی لە تەواوی ئێران دایە و مافی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئینسانی بۆ نەتەوەی کوردیش لە گۆڕێ دایە. ھەر کارێک بە سوودی دێموکراسی بێ لەلایەن پێشەوای کوردستانەوە بە دڵەوە پێشوازی لێ دەکرێ. ھیوادارین جەنابی قەوام لەو سەفەرە مێژوویییە کەڵک وەرگرێ.
$ڕووخاندنی کۆمار$
دوای وتووێژی زۆر، تاران و کۆماری کوردستان بە خاڵێکی ھاوبەش نەگەشتن و گرفتەکان چارەسەر نەکران. ھەر بۆیە بەشوێن ماوەیەک ھەڕەشە، و بە دوای وەر گرتنی ھێندێ بەڵێن بۆ یارمەتیدان لە ڕووخاندنی کۆماری مەھاباد لەلایەن بڕێک سەرۆک عەشیرەتەکان، تەنانەت چەن کەس لەوانەی لەگەڵ قازی سەفەری باکۆیان کردبوو، تاران لە پێش‌دا ھێرش دەکاتە تەورێز بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئازەربایجان و پاشان ھێرش دەکاتە سەر کوردستان.
ئەرتەشی ئێران کە قوورسترین ئامێری شەریان چەن تانکی کۆن و قۆڕازە بوو، ڕۆژی 20 سەرماوەزی ساڵی 1325ی ھەتاوی (1946ی زایینی) گەیشتە دەرەوەی شاری تەورێز و ڕۆژی 21بە ھەڵاتنی سەرۆکانی کۆمار بۆ سۆڤیەت کۆماری ئازەربایجان ڕووخا و ئەرتەش شاری تەورێزی داگیر کرد. دوای ئەوە ئەرتەش لەوێڕا بەرەو مەھاباد ڕێ کەوت. لە ئەو ناوچانەی دیکە لە باشووری مەھاباد‌دا کە خۆیان بە بەشی کۆمار دەزانی و دەسەڵاتی تارانیان بە حکوومەتی ناوەندی نەدەزانی، واتە لە شارەکانی سنە، دیواندەرە، مەریوان ھەتا نزیکی سەقز، لە چەن مانگ پێش ئەوە، ھێزیان ئامادە کردبوو؛ بەڵام دوای تەورێز ئەرتەش ھێزی نوێی لە ڕێگای قەزوێن بۆ سەقز نارد کە لە 20ی سەرماوەز گەیشتنە سەقز و لە ڕێگەی بۆکان بە یارمەتیی ھێندێ لە کوردەکانی سەربە حکوومەتی شا، ڕێگەی مەھابادیان گرتە بەر. قازی وەک سەرۆک کۆمار دەستوور دەدات ھەتا دەکرێ لە شەڕ خۆ بپارێزن چون ماڵوێرانی پێوەیە. ئەگەرچی لەپێناوی وڵات ھەمووان تێدەکۆشن بەڵام بە ھۆی جووڵانەوەی سەرنجڕاکێشی ھێزەکانی سۆڤیەت، زۆر بەخێرایی، لە ماوەی چەن ڕۆژ کوردستان داگیر دەکرێ. ئەگەر چی ئەو ڕەخنە لە قازی، وەک سەرۆک کۆمار و جێی متمانەی جەماوەر دەگیرێت کە بۆ ئەوندە پشتی بە یارمەتیی سۆڤیەت بەستبوو کە بە دەست‌‌کێشانی لەپاڵپشتی کۆمار ئاوەھا بەخێرایی کۆمار تێدا چوو؛ بەڵام لەوەدەچێ گەورەترین ھۆی ڕووخانی کۆمار یەک‌نەبوونی ھەوموو دەستەکان ببێت، تا ئەو ڕادەیە کە ھێندێ ھەتا سۆڤیەت کوردستانی چۆڵ کرد، نامەیان نارد بۆ تاران کە وەرن، ئێستە کاتی ھێرشە. بە ئاگادار بوون لە داھاتووی کۆمار مەلا مستەفا ھەوڵی دا کە قازی لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە، بۆ پاراستنی گیانی، بەڵام قازی بەوە ڕازی نەبوو، پێی وا بوو دەبێ لەسەر بەڵێنی خۆی بمێنێتەوە. قازی دەزانێ کە بەزوویی کۆمار دەڕووخێت؛ لەنێوان شەر یان خۆبەدەستەوە دان، وەک بەرپرسیارێکی گیانی خەڵک، بۆ بەرگری لە کوشتن و وێران کردن، وەک قارەمانێکی نەتەوەیی خۆ بەدەستەوە دەدات. ھەڵبەت سەبارەت بەوە، ‌ ڕەخنەدەگرن کە ئایا ئەگەر قازی لەگەڵ مەلا مستەفا بڕۆشتایە، دواتر نەیدەتوانی قازانجی زیاتر بێت بۆ گەلەکەی؟‌ بەڵام لە کاتی ماڵاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا، قازی ئاڵای کوردستان دەسپێرێ بە مەلا مستەفا و وەک جوابی ئەو پرسیارە دەڵێ: من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و ھیچ کات وەک پیشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم تا وڵاتەکەم لە خوێن دا شەڵاڵ بێو ھەزاران کەس بە کوشت بچن.
ئەرتەش ڕۆژی 29ی سەرماوەز دەگاتە مەھاباد وەک پایەتەختی کۆمار و وەک ئەو شارەی دەسەڵاتی کۆماری تێدایە، کاتێ زیاتری بۆ دادەنێن. ئەگەرچی ھەر لە پێشدا ھەم قازی بۆخۆی و ھەموان دەیانزانی سزای قازی و ھەڵسووکەوتی حکوومەت لەگەڵ وی چۆن دەبێ، بەڵام دادگایەک ڕێ دەخرێت و تێیدا قازی و ئەندامانی کۆمار بە چەن تاوانی سەرەکی دادگایی دەکرێن.
ئەگەرچی ھەردوو کۆماری کوردستان و ئازەربایجان لەسەر پاڵپشتیی سۆڤیەت دامەزرێندران، بەڵام کۆماری کوردستان ڕاستەقینە ئارەزووی جەماوەری کورد بوو. سۆڤیەت بۆ سوودی خۆی دەستی لەپاڵپشتی کێشاوە و دەسەڵاتی تاران ھەردوو کۆماری لاوازی مەھاباد و ئازەربایجانی خنکاند. درێژەی کۆماری مەھاباد 11 مانگ بوو.
$دادگاییکردنی پێشەوا قازی$
6ی ڕێبەندانی ھەمان ساڵ (1325ھەتاوی- 1947زایینی) لێژنەی تایبەت کە لە تارانەوە ھاتبوون بە سەرۆکایەتی سەرھەنگ ڕەزا دەگەنە مەھاباد و دادگا ڕێکدەخەن. پرسیارەکانی دادگا ڕوون نەبوون. لەلایەن قازیەکانەوە (قازی محەمەد، سەدر قازی، سەیف قازی) ھەموو تاوانەکان ڕەد کرایەوە و داوای بەڵگەیان دەکرد. ئاشکرا بوو کە ئەو دادگا ھیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نەبوو.
$تاوانەکانی قازی ئەمانە بوون:$
گۆڕین و دەستکاری کردنی نەخشەی وڵاتی ئێران
- ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئێران بە ناوی کوردستان
- بازرگانیکردنی نەوت لەگەڵ سۆڤیەت بە بێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی
- ساز کردنی نەخشەی کوردستانی گەورە‌ بە لکاندنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێراق، تورکیا و سووریا
- ھێنانە ناوەی بێگانە و بەشێک لە خاکی ئێران خستنە ژێر دەستی (مەبەست مەلا مستەفا بارزانی)
- دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان بە نیشانی چەکوچ و داس بە شێوەی ئاڵای سۆڤیەت
- لێدانی سکەی پووڵ بۆ کۆردستان بە وێنەی ڕووپیەی ڕووسی
قازی ھەموو ڕەت دەکاتەوە و لە وەڵام دا دەڵێ ئاڵام داناوە بەڵام نە وەک ئەوەی ئەوان دەڵێن وەک ئاڵای سۆڤیەت. سەبارەت بە مستەفا بارزانی، ئەو بۆ خۆی ھاتووەتە مەھاباد و کەس نەیھێناوە، ئەو کوردە و کوردستان ماڵی ھەموو کوردێکە و ھەر کوردێک بە ئارەزووی خۆی لەسەر ھەر بستە خاکی کوردستاندا دەتوانێ بژی
یەکێک لە تاوانەکانی سەرەکی سەدر قازی، جێگری سەرۆک کۆمار و برای قازی محەمەد نووسینی شیعرێکی گەرم بۆ بەخێرھاتن وتن بە مەلا مستەفا بارزانی بوو.
دادگاکە بە دانی بڕیار لەسێدارە دانی ھەر سێکیان کۆتایی ھات. بەڵام ئەمە کۆتایی کارەکە نەبوو. قازییەکان لە بەندیخانە‌ کران بۆ ماوەی سێ مانگ. دیسان بە ھەمان شێوە دادگای پێداچوونەوە‌ بەڕێوەچوو، ئەگەر چی ھەموان لەسەر ئەو بڕوا بوون کە بە تاوانبار ناسینی قازی ھەر لە پێش‌دا وەک ئامانجی دادگاکان لە تارانەوە نیشان کرابوو.
پێشەوا و ھاوڕێیانی ئەوەندەی لە ماوەی یازدە مانگی کۆماردا ھەوڵیان دا، ھەر ئەوەندەش لەو دادگا بوو، لە خۆبردوویی و ئازایەتییان لە خۆیان نیشان داوە.
لەگەڵ ھەموو ئازاری دەروونی و ئەو ژیانە تاڵەی کە لە بەندیخانەی پادگانی مەھاباددا بۆیان پێک ھاتبوو، نە تەنیا بڕوایان بە ئامانجەکانیان، لاواز نەببوو بەڵکوو زۆر ئەرخەیانترو بە ورەتر ببوون.
$لە چاوپێکەوتنێکی نھێنیدا کە لەگەڵ یەک دوو مرۆڤی جێی باوەڕی خۆیان بوویانە، گوتوویانە:$
ئێمەیان فریودا، با نەتەوەی کورد فریو نەخوا و خەباتی خۆی بۆ ڕزگاری و سەربەستی درێژە بدات و چەک دانەنێ.
ھەروەھا گوتبوویان:
کە زۆریان زەخت خستووینەتە سەر تا نامەیەک بۆ مەلا مستەفا بنووسین کە دەست ھەڵبگرێ. بەڵام ئێمە نەتەنیا شتی وا نانووسین بەڵکوو پێمانوایە ئەوەی بۆی دەکرێ دەبێ لەگەڵ ئەو ناپیاوانە بیکا.
ئازایەتییان لە دادگاکاندا بە ڕادەیەک بووە کە ئەفسەرەکان سەریان سوڕماوە. لە ڕاستیدا ئەو دادگایە ئەمەریکا و ئینگلیزیشی لە پشت بوو. ھەرچەند جگە لە کاربەدەستانی خۆیان کەسی نامۆی لێ نەبووە، بەڵام ھەر لە ڕێگای ئەوانەوە زۆر شت بڵاو بۆتەوە کە پێویستە بیزانین.
پێشەوا ھەر جارێک لەو دوو جارە کە بە ناو دادگایی کراوە زیاتر لە چوار کاتژمێر قسەی کردووە و بە وتەی سەروان شەریفی کە پارێزەری بووە: ئەوە قازی محەمەد بووە کە حکوومەتی دادگایی کردووە و لە ھەموو بوارێکەوە ھێناویەتە ژێر پرسیار.
ڕۆژنامەی ئازادی کە لەو سەردەمدا لە بەغدا بە زمانی کوردی دەردەچوو، سەبارەت بە پشتگیریی ئەمریکا و ئینگلیز لەو دادگایییە نووسیبووی: ئیستێعماری ئینگلیس و ئەمریکا لە وجوودی قازی محەمەد و ھاوڕێکانیدا دوژمنی ھەرە سەرسەختی خۆیان دەدی. ھیوایان ھەبوو بتوانن بە چۆکیان دابێننو لە بەندیخانەش نوێنەرەکانیان چوون لەگەڵیان دوان تا بتوانن بۆ لای خۆیانیان ڕابکێشن، بەڵام ھیچ کات سەرکەوتوو نەبوون.
دواتر ڕۆژنامەی ئازەربایجان لە باکۆ نووسیبووی قازی محەمەد بە نوێنەری ئەمەریکا (جورج ئالێن) ی گوتبوو: گەلی کورد چاوەڕوانی ھیچ چاکەیەکی لە وڵاتانی ئیستێعماری نییە.
نەجەفقولی پسیان وتەکانی پێشەوا لە دادگادا لە چەند ڕستەدا کوورت دەکاتەوە و دەنووسێ:لە کاتی دادگاییدا قازی محەمەد پەلاماری دەبردە سەر سیاسەت و ئاکاری دەوڵەتی تاران و دەیگوت: من لە قوژبنی گرتووخانەوە دەنگی خۆم بەرز دەکەمەوە لە دژی دەوڵەتی تاران و سەرۆکەکانی و دەڵێم تاوانبار ئێوەن نەک ئێمە. ئێوە وڵاتتان لێ داگیر کردووین ڕۆژنامەنووسێکی دیکە بە نێوی سلیمان.خ لە نووسراوەکانیدا دەڵێ، قازی وتی:
تەواوی ئەم بەسەرھات و ڕووداوانە ئاکامی سیاسەتی داگیرکەرانەی دەوڵەتە. ئەگەر دەوڵەت تەواوی کوردان بە خائین دەزانێ با دەست لەو مەڵبەندە ھەڵبگرێ، ئەگەر بە نیشتمانپەروەریشیان دەزانێ با لێ بگەڕێ خۆیان کاروباری خۆیان بگرنە دەست.
لە بەڵگە و ڕۆژنامەکانی یەکیەتی سۆڤیەت زۆر شت لەم بابەتانە نووسراون. لە زمان ئەفسەرە ئێرانییکانەوە دەگێڕنەوە کە قازی لە جوابی ئەوەی کە کۆماری مەھاباد دەست‌‌نیشانی سۆڤیەت بووە گوتویە:
ئەو ڕووداوانە لە ئاکامی ئەوەی دابوون کە ئێوە خۆتان قانوونی بنەڕەتیتان لەژێر پێ ناوە. ئێستاش من تەنیا خۆم دامەزرێنەری دێمۆکراسیەت لە کوردستانم و ھیچ ھێزێکی بێگانە منی ھان نەداوە. بێبەشی کورد منی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کارانە ھان داوە.
کاتێک سەرۆکی دادگا بە خەیانەت تاوانباریان دەکا لە وەڵام دا دەڵێ: ئێرە ماڵی منە، خاکی کوردستان خاکی باب و باپیر و ئەجدادی منە چۆن دەتوانم دەستی لێ ھەڵگرم.
دادگایی یەکەم لە 19ی مانگی ژانویە دەستی پێکرد و چەند ڕۆژی خایاند و حوکمی ئیعدامی قازییەکانی دا. دادگایی دووھەم لە 28ی مارسی 1947 (واتە 7ی خاکەلێوە) دەستی پێ‌کرد و ڕۆژی 30ی مارس کۆتایی پێھات.

$لەسێدارە دان$
لە بەرەبەیانی 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1326ی ھەتاوی (30ی مارسی 1947) پێشەوا قازی، حەمەحسێن خانی سەیف قازی (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی (برای پێشەوا) بە دوای حوکمدران لە دوو دادگای نایاسایی و فەرمایشیدا بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد، واتە ھەر لەو شوێنەی کە 2ی ڕێبەندانی 1324ھەتاوی (22 مانگی ژانویە 1946) کۆماری کوردستان لێی ڕاگەیەنرابوو، لەسێدارە دران و شەھید کران.
تەرمی ئەو شەھیدانە ھەر ئەو ڕۆژە لەسەر شان و پیلی خەڵک و جەماوەری مەھاباد لە گۆڕستانی مەلا جامی بە خاکی نیشتمانەکەیان سپێردران. شوێنی گڵکۆکەیان ئێستاش لەژێر چاودێریدایە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 947 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] سایت | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 30-03-2023
فایل های مرتبط: 6
آیتم های مرتبط: 4
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
تاریخ انتشار: 30-03-2023 (1 سال)
پوشه ها: تاریخ معاصر
زبان- لهجە: ک. جنوبی
شهرها: مهاباد
نوع انتشار: دیجیتال
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تاریخ
کتاب: مشکل کرد
کشور - اقلیم: شرق کردستان
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( سارا سردار ) در تاریخ: 30-03-2023 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( شادی آکوهی ) در: 30-03-2023 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: شادی آکوهی در 30-03-2023 بروز شده است
آدرس مقالە
این آیتم با توجه به استاندارد كوردیپیدیا هنوز نهایی نشده است و نیاز بە بازنگری متن دارد.
این مقاله 947 بار مشاهده شده است
ئارچیباڵد ڕۆزفێڵت کوڕی تیودۆر ڕۆزفێڵت سەرۆکی ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و پێشەوا قازی محەمەد
از طریق کوردیپیدیا شما می دانید؛ کی، کیست! کجا، کجاست! چی، چیست!
گروه: تصویر و توضیحات | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئارچیباڵد ڕۆزفێڵت كوڕی تیودۆر ڕۆزفێڵت سه‌رۆكی ولاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریك...

ئارچیباڵد ڕۆزفێڵت كوڕی تیودۆر ڕۆزفێڵت سه‌رۆكی ولاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریك...
شوێن: #مەهاباد#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: #15-09-1946#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: ئارچیباڵد ڕۆزفێڵت کوڕی تیودۆر ڕۆزفێڵت سەرۆکی ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و #پێشەوا قازی محەمەد#.
وەرگیراوە لە: موحیب مەهابادی
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,035 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] رسانه‌های اجتماعی | کوردیی ناوەڕاست | موحیب مه‌هابادی
آیتم های مرتبط: 2
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( آراس ایلنجاغی ) در تاریخ: 10-04-2022 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( روژگار کرکوکی ) در: 11-04-2022 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: روژگار کرکوکی در 11-04-2022 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 2,035 بار مشاهده شده است
فایل های پیوست شده - ورژن
نوع ورژن نام ویرایشگر
فایل عکس 1.0.176 KB 10-04-2022 آراس ایلنجاغیآ.ا.
ئەو قورئانەی کە پێشەوا قازی محەمەد سوێندی پێ خوارد
هر گوشه و کنار کشور، از شرق تا غرب، از شمال تا جنوب... منبع کوردیپیدیا می شود!
گروه: مدارک | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو قورئانەی کە پێشەوا قازی محەمەد سوێندی پێ خوارد

ئەو قورئانەی کە پێشەوا قازی محەمەد سوێندی پێ خوارد
پێشەوا ئەو کاتەی بووە ئەندامی حیزبی دیموکرات - ژ. ک سوێندی بەم قورئانە خواردووە کە هەتا لە ژیاندا ماوە خزمەتی کورد بکات و وەفادار بێت بۆی.
- حەسەنی قازی
http://weneykk.blogspot.com/2011/09/blog-post.html
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 19,327 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] سایت | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وێنەی کۆماری کوردستان
آیتم های مرتبط: 3
گروه: مدارک
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
شهرها: مهاباد
کشور - اقلیم: شرق کردستان
فراداده فنی
کیفیت مورد: 72%
72%
این مقاله توسط: ( هاوری باخوان ) در تاریخ: 07-09-2011 ثبت شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: زریان سرچناری در 15-03-2024 بروز شده است
آدرس مقالە
این آیتم با توجه به استاندارد كوردیپیدیا هنوز نهایی نشده است و نیاز بە بازنگری متن دارد.
این مقاله 19,327 بار مشاهده شده است
فایل های پیوست شده - ورژن
نوع ورژن نام ویرایشگر
فایل عکس 1.0.146 KB 07-09-2011 هاوری باخوانهـ.ب.
ئەوکاتەی قازی محەمەد لە سێدارەدرا مەلا مستەفا لە تاران چ ڕێکەوتنێکی کرد؟
زنان کوردیپیدیا، رنج ها و موفقیت های زنان کرد را در پایگاه داده معاصر ملت خود آرشیو می کنند..
گروه: تصویری | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڤیدیۆ: ئەوکاتەی قازی محەمەد لە سێدارەدرا مەلا مستەفا لە تاران چ ڕێکەوتنێکی کرد؟
ساڵی ئامادەکردنی ڤیدیۆ: 2020
ئامادەکردنی ڤیدیۆ: پەیجی +360 لە فەیسبووک [1]

برای نمایش ویدیو کلیک کنید
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 664 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] رسانه‌های اجتماعی | کوردیی ناوەڕاست | تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛ فەیسبووک؛ پەیجی (+360) ساڵی 2020
آیتم های مرتبط: 3
گروه: تصویری
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
زبان- لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: مستند
کتاب: سیاسی
کشور - اقلیم: ایران
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( روژگار کرکوکی ) در تاریخ: 16-05-2023 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( شادی آکوهی ) در: 16-05-2023 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: شادی آکوهی در 16-05-2023 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 664 بار مشاهده شده است
فایل های پیوست شده - ورژن
نوع ورژن نام ویرایشگر
ویدئو 1.0.17 MB 1 16-05-2023 روژگار کرکوکیر.ک.
بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوایەتیی گەلی کورد و قازی محەمەد 1941-1947
کوردیپیدیا، کردستانی بزرگ میباشد کە از همە سو و همەی لهجەهای کردستان همکار و ارشیویست دارد.
گروه: کتابخانه | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوایەتیی گەلی کورد و قازی محەمەد 1941-1947

بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوایەتیی گەلی کورد و قازی محەمەد 1941-1947
ناونیشانی پەڕتووک: بزوتنەوەی ڕزگاریی نەتەوایەتیی گەلی کورد و قازی محەمەد 1941 - 1947
ناوی نووسەر: #ڕەحیمی قازی#
شوێنی چاپ: #هەولیر#
چاپخانە: چاپخانەی ئاراس
ساڵی چاپ: چاپی یەکەم 2012
[1]
دانلود کتاب: بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوایەتیی گەلی کورد و قازی محەمەد 1941-1947
تعداد دانلود: 351 بار
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,975 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] رسانه‌های اجتماعی | کوردیی ناوەڕاست | کتێبخانەی PDF
آیتم های مرتبط: 3
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
پایان نامه: فوق دکترا PhD
پی دی اف: بله
زبان- لهجە: ک. جنوبی
نوع انتشار: چاپ شده
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تحقیقات
کتاب: مشکل کرد
کشور - اقلیم: جنوب کردستان
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( روژگار کرکوکی ) در تاریخ: 09-03-2022 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( زریان علی ) در: 09-03-2022 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: زریان علی در 07-10-2022 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 1,975 بار مشاهده شده است
فایل های پیوست شده - ورژن
نوع ورژن نام ویرایشگر
فایل عکس 1.0.16 KB 09-03-2022 روژگار کرکوکیر.ک.
فایل PDF 1.0.12 MB 392 09-03-2022 روژگار کرکوکیر.ک.
بە بۆنەی هاتنی 10ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێکانیەوە
کوردیپیدیا، کردستانی بزرگ میباشد کە از همە سو و همەی لهجەهای کردستان همکار و ارشیویست دارد.
گروه: تحقیقات مختصر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بە بۆنەی هاتنی 10ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و لە سێدارەدانی پێشەوا ق...

بە بۆنەی هاتنی 10ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و لە سێدارەدانی پێشەوا ق...
بابەت: وتار
نووسین: #سەیدکەمال ئیبراهیمی#
بە بۆنەی هاتنی 10ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان:
لەپاش شەڕی یەکەمی جیهانی، هەموو شۆڕش و جوڵانەوەکان له بەشەکانی کوردستان دابەشکراو سەرکووت کران، نەتەوەی کورد له ساڵانی شەڕی دووهەم بە شێوەیەکی نوێ خەریکی خۆ ڕێکخستن بوون بۆ ڕزگاری، له لوبنان لە پاش ساڵی 1927ی زایینی خۆیبون کاری له بیر و هزری کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان کردبوو.
لە ساڵانی شەڕی دووهەم و لاواز بوونی دەسەڵاتی داگیرکەرانی کوردستان، هەلومەرجێک هاتە ئاراوە کە بە بەشداری کۆمەڵێک نیشتمانپەروەری خەڵکی #مەهاباد# ڕێکخراوێک ساز کرا به ناوی #ژێکاف#،
#پێشەوا قازی محەمەد# کەسایەتی دیاری شاری مەهاباد و ناوچەکە لەم ڕێکخراوە بوو بە ئەندام،
بە هۆی هاتنی کوردی بەشەکانی بن دەستی سۆفیەت و تورکیا و سوریا و عێڕاق بۆ مەهاباد، بیرۆکەی ساز کردنی کۆمارێک هاتە ئاراوە،
بە هۆی ناوبانگی باشی قازی محەمەد و بەشداری بنەماڵەی قازییەکان لە شەر دژی داگیرکەران له ساڵانی پێش شەڕی یەکەم و سەردەمی شەڕی یەکەم، قازی محەمەد بە سەرۆک کۆماری ئەم کۆماره هەڵبژێردرا.
ئەگەرچی ئەم کۆماره تەمەنی کەم بوو و له لایەن داگیرکەران و دابەشکەرانی کوردستان، بە ئاگر و ئاسن سەرکوت کرا،
قازی محەمەد و حەمەحوسێن خانی #سەیفی قازی# و میرزا قاسمی #سەدری قازی# له شاری مەهاباد له سێداره دران، زۆر کەس کوژران و زۆر کەس زیندانی و ئاواره کران،
دوژمنانی کورد پێیان وا بوو کۆتاییان بە بیری سەربەخۆخوازی کورد هێناوە،
بەڵام لە ناو بەڵگە و دیکۆمێنتەکانی پەیوەندی دار بە کۆمار بەڵگەیەک جێگای سرنج و تێڕامانە:
وێنەیەکی قازی محەمەد لەگەڵ نەخشەی کوردستان
ئەگەر چی ئەم نەخشە بە ئینگلیزی نوسراوە و نەخشەی کوردستان له سەر ئاستی خۆی بچوکتر پیشان دراوە، بەڵام گرینگی ئەوەیه ناوی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان له دەرەوەی نەخشەی ڕاستی کوردستان نوسراوە، ئەم نەخشە ئاستی گەورە و بەرفراوانی کوردستان پیشان دەدات،
دانانی ئەم نەخشە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە قازی محەمەد بڕوای بە کوردستانی گەوره و سەربەخۆیی کوردستان بووە، ئەگەرچی سەرکەوتوو نەبوو خەڵک و خاکی کوردستان بە گشتی ڕزگار بکات.
ئەگەرچی دوژمنان پێیان وا بوو قازی محەممەد لە سێدارە دراو و کۆمار ڕوخاوە، بەڵام ئەم نەخشە لەگەڵ وێنەی پێشەوا، کۆماری کوردستانی زیندووە ڕاگرتووە.
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,331 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] رسانه‌های اجتماعی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی کۆچکردوو (عەلی قازی محەمەد)
فایل های مرتبط: 1
آیتم های مرتبط: 9
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
تاریخ انتشار: 29-03-2021 (3 سال)
زبان- لهجە: ک. جنوبی
شهرها: کویه
نوع انتشار: چاپ شده
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تاریخ
کشور - اقلیم: عراق
کشور - اقلیم: جنوب کردستان
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( سریاس احمد ) در تاریخ: 11-07-2022 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( آراس ایلنجاغی ) در: 11-07-2022 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: آراس ایلنجاغی در 11-07-2022 بروز شده است
آدرس مقالە
این آیتم با توجه به استاندارد كوردیپیدیا هنوز نهایی نشده است و نیاز بە بازنگری متن دارد.
این مقاله 1,331 بار مشاهده شده است
پرسەنامەی حسەین یەزدانپەنا بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی محەمەد
مگا داتا کوردیپیدیا، کمک خوبی برای تصمیم گیری های اجتماعی، سیاسی و ملی است.. داده ها تعیین کننده هستند!
گروه: مدارک | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی حسەین یەزدانپەنا بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی محەمەد

پرسەنامەی حسەین یەزدانپەنا بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی محەمەد
$بۆ کۆچی تاقانەی باب و برا گەورەی ئێمە$
سەرەنجام ئەمڕۆ کاک عەلی کوڕی تاقانەی پێشەوا و برای گەورەی ئێمە، بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا و بەرەو جیهانی هەرمان چوو.
کە پێشەوا شەهید دەکرێت عەلی تاقانە کوڕ، 13 ساڵان دەبێت. شکستی کورد و نەمانی باوک و خەیانەت و هەڵگەڕانەوەی ناوخۆیی، ڕەشەبایەک بوون کە عەلی شلک و ساوایان بەملاولادا دەدا. عەجەم فێڵباز و کوردیش لەخۆنەگر!
ژیانی پڕ لە هەوراز و نشێو بوو. گا لە سەر هەوران و گا لە کونجی زیندان. وا هەبووە کە هەم دوژمن وهەم دۆست ڕێگای گەڕانەوەی زێدی خۆیان لێ گرتووە. هەر لە بەر ئەوەی کوڕی پێشەوا بوو، هەم زیندانی داگیرکەری دیتووە و هەم حەپسی دەسەڵاتی خۆماڵیی. هەم لەبەر تۆمەتی دوژمناندا بوو، هەم زمانی ژەهراویی خۆماڵیی.
30ساڵ لەمەوبەر لە بۆنەیەکدا لە شاری #هەولێر# بە خزمەتی شاد بووم. ئێمە بۆ پێشەواو حەمەحوسەینخان و سەدری قازی ماڵە خاڵوانیین. دایکی هەر سێ قازی شەهید فەیزووڵڵابەگیی بوون. دڵپاک و سادە و بێ گرێ و گۆڵ بوو. لەو ساوە حەولم ئەوە بوو حەز و توانا و پوتانسیەلی لە بەستێنێکی نەتەوەییدا ئۆرگانیزە بکات.بەڵام لەو کاتەدا نالەباریی دۆخی خۆمان، ڕێگای ئەوەی نەدەدا خوڵکی هاوسەنگەریی بکەم.کاتێ پارتی ئازادیی کوردستان، لە ناو شەپۆلەکانی دەریای هەڵچووی ئەو ساڵانەدا پەڕییەوەو، لەنگەرێکی گرت، ئەوجار بە ئەرکم دەزانی کوڕی پێشەوا دەور و پێگەی شیاوی خۆی پێ بدرێت.
لە ئۆکتۆبری 2006دا کۆنگرەی یەکەمی #پارتی ئازادیی کورستان - پاک#، پێکهات و کوڕی تاقانەی پێشەوا بە سەرۆک هەڵبژیردرا. لە هەموو ئەو ساڵانەدا پێوەندیی نێوانمان پێوەندییەکی ڕۆحیی لە سەر بنەمای بەها کۆمەڵایەتیی و نەتەوەییەکان بوو. بە مانای ڕاستەقینەی وشە لە خزمەتیدا بووم کە وەک کوڕی پێشەوا و سەرۆکی PAK، دەوری شیاوی خۆی بگێڕێت و لە پیلانی دوژمنان و خەنجەری خێڵی بەخێڵان لە ئەماندا بێت.داخەکەم هەڵکشانی تەمەن و دۆخی سیاسیی لەوە زیاتر ڕێگای دەورگێڕانی بە سەرۆکیPAK نەدا.
بۆ دەست لە کار کێشانەوەکەی ڕێوڕەسمێکی شایان بە خۆی و پارتی ئازادیی کوردستانمان ڕێکخست. پاش وتەی ماڵاوایی سەرۆک، پێشمەرگەکان یەک بە یەک بە بەردەمیدا سڵاوی لەشکرییان پێشکەش کرد. ئێمە کاک عەلی/مان بە شانازی و سەری بەرز و قەدری گرانەوە بەڕێکرد. پاش دەست لە کارکێشانەوەش پێوەندیی و یەکتر ویستنمان لە جێی خۆی بوو. ئەو دەستانەی خەریکی لێک دوورخستنەوەمان دەبوون، دەستی بەهێزی ئێمەیان پێ با نەدەدرا. بەر لە تێکچوونی باری سڵامەتیی بە دەنگ و ڕەنگ پێکەوە دەدوایین، هەموو جارێ کەیف خۆش دەبوو بە بینینم. دوای ئەوەی حاڵی تێکچوو، کوڕەکان لە هەواڵ و بار و دۆخی ئاگاداریان دەکردم.
ئەمڕۆ پەیامێک دڵی ڕاچڵەکاندم: (کاک حوسەین بابم چوو)!
سەرەخۆشیی لە خۆمان، لە هاوسەر و کوڕەکانی، لە خوشکەکانی و لە بنەماڵەی بەڕێزی قازییان بە
گشتیی و، لە هەموو کوردستانیان دەکەم.
#حسەین یەزدانپەنا#
19ی پووشپەڕی2722ک
#10-07-2022#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 1,266 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
آیتم های مرتبط: 4
گروه: مدارک
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
تاریخ انتشار: 10-07-2022 (2 سال)
زبان- لهجە: ک. جنوبی
سبک سند: چاپ شده
شهرها: اربیل
نوع سند: زبان اصلی
کشور - اقلیم: جنوب کردستان
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( سریاس احمد ) در تاریخ: 11-07-2022 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( روژگار کرکوکی ) در: 11-07-2022 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: هاوری باخوان در 08-08-2022 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 1,266 بار مشاهده شده است
پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد بە بۆنەی کۆچی دوایی جەمیل ئاغای هەمزە ئاغای کاکەشین
متاسفیم برای ممنوعیت کوردیپیدیا در شمال و شرق کشور توسط مهاجمان ترک و فارس
گروه: مدارک | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد بە بۆنەی کۆچی دوایی جەمیل ئاغای هەمزە ئاغای کاکە...

پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد بە بۆنەی کۆچی دوایی جەمیل ئاغای هەمزە ئاغای کاکە...
بە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێز جەمیل ئاغای هەمزەئاغای کاکەشین سەرۆک هۆزی سیان و کەسایەتی ناسراوی باشووری کوردستان زۆر خەمبار و دڵگران بووم،
پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان بە تایبەت و هاووڵاتیانی بە گشتی دەکەم، ڕووحی شاد و یادی هەرمان بێ.
عەلی پێشەوا قازی محەمەد#کوڕی ڕەش#
#2021-02-28#
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 846 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] رسانه‌های اجتماعی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی کۆچکردوو (عەلی قازی محەمەد)
آیتم های مرتبط: 2
تاریخ و حوادث
زندگینامە
گروه: مدارک
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
تاریخ انتشار: 28-02-2021 (3 سال)
زبان- لهجە: ک. جنوبی
سبک سند: چاپ شده
نوع سند: زبان اصلی
کشور - اقلیم: جنوب کردستان
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( سریاس احمد ) در تاریخ: 11-07-2022 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( آراس ایلنجاغی ) در: 11-07-2022 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: هاوری باخوان در 08-08-2022 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 846 بار مشاهده شده است
پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد بە بۆنەی کۆچی دوایی دارا داود بەگی جافەوە
همکاران کوردیپیدیا، آرشیو ملی ما را موضوعیانه، بی طرفانه، مسئولانه و حرفه ای ثبت می کنند..
گروه: مدارک | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد بە بۆنەی کۆچی دوایی دارا داود بەگی جافەوە

پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد بە بۆنەی کۆچی دوایی دارا داود بەگی جافەوە
بەداخێکی گرانەوە برای هێژا و خزمی ئازیزم کاک دارا داود بەگی جاف بە هۆی نەخۆشی له شاری #هەولێر# کۆچی دوایی کرد، پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و بەڕێزیان و گشت خەڵکی کوردستان دەکەم، جێگای بەهەشت بێ و یادی هەرمان بێ.
#عەلی قازی محەمەد#کوڕی ڕەش
#01-06-2021#.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 885 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] رسانه‌های اجتماعی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی کۆچکردوو (عەلی قازی محەمەد)
آیتم های مرتبط: 2
تاریخ و حوادث
زندگینامە
گروه: مدارک
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
تاریخ انتشار: 01-06-2021 (3 سال)
زبان- لهجە: ک. جنوبی
شهرها: اربیل
نوع سند: زبان اصلی
کشور - اقلیم: جنوب کردستان
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( سریاس احمد ) در تاریخ: 11-07-2022 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( هژار کاملا ) در: 11-07-2022 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: هاوری باخوان در 08-08-2022 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 885 بار مشاهده شده است
پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر کەمال مەزهەرەوە
کوردیپیدیا حق دستیابی بە اطلاعات عمومی را برای هر فرد کرد اسان میکند.
گروه: مدارک | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر کەمال مەزهەرەوە

پرسەنامەی عەلی قازی محەمەد بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر کەمال مەزهەرەوە
بە هەواڵی کۆچی دوایی برای بەڕێز دکتۆر #کەمال مەزهەر ئەحمەد# مێژوونوسی کورد و کەسایەتی دیاری کوردستان زۆر خەمبار و دڵگران بووم، پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان بە تایبەت و دڵسۆزانی نیشتمان بە گشتی دەکەم، ڕووحی شاد و یادی هەرمان بێ.
#عەلی قازی محەمەد#کوڕی ڕەش
#2021-03-16#
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 914 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] رسانه‌های اجتماعی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی کۆچکردوو (عەلی قازی محەمەد)
آیتم های مرتبط: 3
گروه: مدارک
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
تاریخ انتشار: 16-03-2021 (3 سال)
زبان- لهجە: ک. جنوبی
سبک سند: چاپ شده
نوع سند: زبان اصلی
کشور - اقلیم: جنوب کردستان
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( سریاس احمد ) در تاریخ: 11-07-2022 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( آراس ایلنجاغی ) در: 11-07-2022 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: هاوری باخوان در 08-08-2022 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 914 بار مشاهده شده است
زندگینامە
هانا وکیل
زندگینامە
نظامی گنجوی
زندگینامە
شاهزاده خورشید
زندگینامە
قادر فتاحی قاضی
کتابخانه
گنجینه الاسرار و غزلیات وحد...
زندگینامە
روژین دولتی
زندگینامە
سوسن رازانی
کتابخانه
تاریخ تسنن در کرمانشاه
زندگینامە
عمر مصلحتی بیلوکه
کتابخانه
جغرافیای تاریخی و تاریخ مفص...
زندگینامە
هلیا برخی
کتابخانه
گلزار شاعران کردستان
کتابخانه
سالنامه فرهنگ مهاباد؛ جلد 01
زندگینامە
سارا خضریانی
زندگینامە
جمشید عندلیبی

واقعی
زندگینامە
مظفر پرتوماه
06-01-2013
هاوری باخوان
مظفر پرتوماه
شهدا
ژینا امینی
22-09-2022
شادی آکوهی
ژینا امینی
زندگینامە
حسین یوسف زمانی
17-08-2023
شادی آکوهی
حسین یوسف زمانی
زندگینامە
سامیا سمو خودیدا
24-03-2024
سارا سردار
سامیا سمو خودیدا
اماکن
دریاچه زریبار
26-03-2024
شادی آکوهی
دریاچه زریبار
موضوع جدید
اماکن باستانی
کلیسای سنندج
28-03-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
بازار بزرگ سنندج
28-03-2024
شادی آکوهی
اماکن
دریاچه زریبار
26-03-2024
شادی آکوهی
اماکن باستانی
مسجد جامع سرخ
26-03-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
سلار عزیز حسن
26-03-2024
سارا سردار
زندگینامە
کامران متری
26-03-2024
سارا سردار
زندگینامە
توبا آیکلماس
26-03-2024
سارا سردار
زندگینامە
سفیان خلیل بشار خلف
26-03-2024
سارا سردار
زندگینامە
سفیان خیرو قاسم
26-03-2024
سارا سردار
زندگینامە
سفیان خدر لیاس
26-03-2024
سارا سردار
آمار
مقالات 514,907
عکس ها 104,262
کتاب PDF 18,882
فایل های مرتبط 94,725
ویدئو 1,232
زندگینامە
هانا وکیل
زندگینامە
نظامی گنجوی
زندگینامە
شاهزاده خورشید
زندگینامە
قادر فتاحی قاضی
کتابخانه
گنجینه الاسرار و غزلیات وحد...
زندگینامە
روژین دولتی
زندگینامە
سوسن رازانی
کتابخانه
تاریخ تسنن در کرمانشاه
زندگینامە
عمر مصلحتی بیلوکه
کتابخانه
جغرافیای تاریخی و تاریخ مفص...
زندگینامە
هلیا برخی
کتابخانه
گلزار شاعران کردستان
کتابخانه
سالنامه فرهنگ مهاباد؛ جلد 01
زندگینامە
سارا خضریانی
زندگینامە
جمشید عندلیبی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| تماس | CSS3 | HTML5

| مدت زمان ایجاد صفحه: 1 ثانیه