$باکووری کوردستان$
- دادگای تورک سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی بە سەر #دیلەک ئۆجەلان#، پەرلەمانتاری ڕوحای هەدەپەدا سەپاند.[3]
$باشووری کوردستان$
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێی پڕۆژەیاسای #بودجە#ی 2018ی عێراق دەستیپێکرد و پەرلەمانتارانی کوردیش بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.[2]
- فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایانگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق ڕەتدەکەینەوە و داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت.[4]
- چین و توێژەکانی شارۆچکەی #قەڵادزێ#، دژی پەسەندکردنی یاسای چاکسازیی #مووچە# و خانەنشینیی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕێپێوانێکان ئەنجامدا و داوایانکرد، کە هەرچی زووە کار بۆ هەڵوەشادنەوەی ئەو یاسایە بکرێت.[1]
- بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا لە بازاڕی شارەدێی #بنەسڵاوە#ی نزیک #هەولێر# تەقییەوە و دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەختی برینداربوون.[2][4]
- دوای دوو ڕۆژ لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ عەفرین، لقی #سلێمانی# #سەندیکای کارمەندانی تەندروستی#ی هاوکارییە پزیشکییەکانییان ڕەوانەی عەفرین دەکەن، کە بەوتەی خۆیان، خۆی لە 11 تۆن دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی دەبینێتەوە.[1]
- له گوندی مەحمود پەریزادەی سەر بە شارەدێی تەکیەی #جەباری# بەهۆی تەقەی خۆشییەوە گۆرانیبێژێکی میلی کوردی بەناوی #حەمادە وەلی کاکل# کوژرا.[2]
- دەستەی پشتیوانیی لە عەفرین، کەمپەینێکی بەناوی هاواری عەفری بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی بۆ عەفرین ڕاگەیاند و داواش لە خەڵکی شاری هەولێر دەکەن، کە هاوکارییەکانیان بگەیەننە کەمپەینەکە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ لە 41 ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم-دا، سوپای تورک بەردەوامە لە هێڕشەکانی و شەڕڤانانیش بەرگریی دەکەن، لە سێ خاڵی کانتۆنەکەدا شەڕی سەخت لە ئارادایە. لە گردی جەنکێی سەربە شاری #ڕاجۆ#ی کانتۆنی #عەفرین# شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لەگەڵ سوپای تورکدا ڕوودەدات. هەروەها، لە گوندی باخچەی سەربە بلبلێ و گوندی ئەرەندێی سەر بە شییە شەڕ بە سەختی بەردەوامیی هەیە. لەلایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا شارۆچکەی بەدینای سەربە ماباتایان بۆردوومان کرد.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی حەج خەلیلی سەربە ڕاجۆ بۆردوومان دەکەن، دەوترێت لە ئەنجامدا هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.[1]
- لە گوندی بلیکا و جەلای سەربە ڕاجۆ شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەرەکاندا ڕوویدا، لەو شەڕەدا هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک کرایە ئامانج.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- واڵتەر لیندنەر سکرتێری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پێویستە تورکیا ڕێز لە ئاگربەستی سوریا بگرێت و ئه و ئاگربەستە عەفرینیش دەگرێتەوە.[1]
- وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرایکرد، خەلوسی ئاکار سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا گەیشتە بەغدا و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی بەرگرییەوە پێشوازی لێکرا.[2]
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری ئاگربەستی سووریا عەفرینیش دەگرێتەوە، ڕووسیاشی تۆمەتبارکرد بەوەی لە کوشتنی خەڵکی سووریا بەرپرسیارە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi