- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:36 خولەکی شەو بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای هەڵەبجەی دا، لێپرسراوی هۆبەی بوومەلەرزەش لە کەشناسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە.
- لیژنەی لێکۆڵینەوە لەرووداوی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح لە لایەن دوو پەرلەمانتاری پارتییەوە ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕووداوەکەوە دەدەنە سەرۆکی پەرلەمان و ئەو بڕیاری کۆتایی لەبارەی ڕووداوەکەوە دەدات.
- دەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب، لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرایەوەو لە پێشانگاکەشدا زیاتر لە 700 هەزار ناونیشانی کتێب نمایشکران.
- کرێکارێکی خەڵکی وڵاتی سوریا، لەکاتی کارکردندا لە بینایەکی شاری هەولێر، کەوتە خوارەوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 12,500 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!