$باکووری کوردستان$
- وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ئەو چەکانەی دەدرێت بە #پەیەدە#، دەگەنە دەستی #پەکەکە#.[2]
$باشووری کوردستان$
- کوردە شیعە مەزهەبەکانی #خانەقین# و دەوروبەری، ئەمڕۆیان کردە یەکەم ڕۆژی #جەژنی قوربان#.[2]
- دوو ژنە کوردی نێو #داعش# خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کرد، کە یەکێکیان خەڵکی شاری #کەلار#ە لە باشووری کوردستان و ئەوی دیکەیان خەڵکی شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.[4]
- کۆمسیۆن ماوەی دوو هەفتەی بۆ تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و کاندیدانیان بۆ سەرۆکایەتی هەرێم دەستنیشان کرد.[5]
- ئەمشەو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پیلانێکی مەترسیداری داعشیان لە میحوەری عیازیە پوچەڵکردەوە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت پێنج خۆکوژ کە هەموویان ئەمیری داعشبوون هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانمان لە گوندی سەهل مالح، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە شوێنی مەبەست، کوژران.[5]
- بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر ڕێگای #چەمچەماڵ# - #کەرکووک# سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 11ی دیکەش بینداربوون.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لەیارمەتیدانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#).[1]
- ئەمڕۆ بە شەڕێکی سەخت لە گەڕەکەکانی مرور و ئەمین-دا، 88یەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە لەلایەن #شەڕڤانان#ی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بەردەوامی پێدرا.[3]