$باکووری کوردستان$
- نوسینگەی مافەکانی سەدە کە لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە کە: خانەوادەی هەر یەک لە بریگرتەکانمان بەڕێز #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، بەڕێز هایری کۆنار و بەڕێز ڤەیسی ئاکتاش کە لە دورگەی ئیمرالی زیندانی کراون، لە چوارچێوەی سەردانکردنی گرتووخانەی ئیمرالیدا، چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدا. ئەم هەواڵە بە ڕێزەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنین.[1]
$باشووری کوردستان$
- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی #سلێمانی# ڕایدەگەیێنێت دۆخی تەندروستیی پێنج تووشبووەکەی کۆرۆنا لە سلێمانی جێگیرە. #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوانیش بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی دەرکرد.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378297/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 03-03-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378297/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- بە بڕیاری پارێزگای #هەولێر# سەرجەم ئاهەنگە تایبەتەکان لە بووک گواستنەوە و ڕۆژی لەدایکبوون و ئەوانی دیکە هەتا ڕۆژی (25-3-2020) قەدەغەکران.[3]
- لە بانگەوازێکدا یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران داوا لە بازرگانان، خاوەن کۆمپانیا، خاوەن کارگە و کارخانەکان و خێرخوازانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکات کە هاوکاربن لە دابینکردنی ئامێر و پێداویستییەکانی ئەو نەخۆشخانە تایبەتەی ئێستا بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دروستدەکرێت.[2]
- تیمێکی تەندروستی ئەمەریکی چاودێری کەرەنتینە کراوەکانی #سۆران# و #ڕواندز# دەکەن، بەهاوبەشی تیمی تەندروستی ناوچەکە ڕۆژانە پشکنین بۆ کەرەنتینەکراوەکان دەکەن.[3]
- ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر ئەو کرێکارانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ڕێنماییەکانی حکومەت لەبارەی کۆرۆناوە تووندکراون و هاووڵاتییانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڤیزایان بۆ نوێ ناکرێتەوە و ناتوانن هاتووچۆ بکەن.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی مەترسییەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا دەوامی فەرمی ڕابگرێت.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی #هەڵەبجە# ڕایگەیاند، 40 هاونیشتمانیی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دوو ڕۆژی دیکە کەرەنتینەکان جێدەهێڵن.[2]
- لەبەردەم قەیسەری ئاڵتون لەناو بازاڕی شاری هەڵەبجە، پیاوێک بەسەختی ژنێکی بریندار کرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەکە لە بەشی فریاکەوتنی خێرا لەنەخۆشخانەی هەڵەبجە لەژێر چاودێریدایە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەپێی ئامارەکانی دەوڵەتی تورک، لە مانگی شوباتدا و بە بەراورد بە مانگی پێشوو هەڵاوسان بە ڕێژەی 0.35 زیادیکردووە و بەراوردیش بە مانگی شوباتی ساڵای ڕابردوو هەڵاوسان بە ڕێژەی 12.37 زیادیکردووە.[1]
- #ئەردۆغان# بۆ ئیدلب داوای ئاگربەست لە پوتین دەکات و پێش سەردانەکەی بۆ ڕووسیا هەڕەشەی سەربڕینی لە سوریا کرد، کە شێوازێکی #داعش#ەکانە و هەزاران کەسیان بە بەرچاوی جیهانیانەوە سەر بڕی.[1]
- ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە شەوی ڕابردووەوە هێزەکانی تورکیا تۆپبارانی دەوروبەری کەمپی عەین عیسا و ڕێگەی ئێم فۆر لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزاندراون. هەروەها تورکیا گوندی سلێبی لە ڕۆژئاوای گرێسپی تۆپباران کردووە. لەلایەکی دیکەوە، تورکیا ئاشکرای کرد، سەربازێکی دیکەیان لە ئیدلب کوژراوە.[3]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی سووریا لە لایەن فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا لە ئیدلب خرایە خوارەوە. ئاشکراشیکردووە، فڕۆکەکانی تورکیا لە جۆری ئێف-16ی ئەمەریکی بوون، بەڵام چارەنووسی فڕۆکەوانەکە نازانرێت.[3]
- ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە بۆ 77 کەس بەرزبووەوە.[3]
- سیباستیان کۆرتز، ڕاوێژکاری نەمسا ئەو هەنگاوەی تورکیا بە کردنەوەی ڕێگای کۆچبەران وەک کارتێکی فشار و ملکەچکردن وەسف دەکات بەرامبەر یەکێتی ئەوروپا.[4]