دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێری ئەو بارودۆخەمان دەکرد کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت.
لەبەرامبەر پێشهاتە سیاسییەکان، مەترسی و گەیشتن بە بنبەستی گفتوگۆکان و دوورکەوتنەوە لەیەکتری، ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیش لە عیراقدا کەوتە مەترسیییەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە لەسەر هێڵی گەرمی گفتوگۆ و پێکهاتن بووە بە ڕەوینەوەی گرژییەکان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکە.
دووپاتیشی دەکەینەوە کە پابەندین بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک
مام جەلالمام جەلال و بەگەرمییەوە پێشوازی لە دەستپێشخەری و هەموو هەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین کە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە کۆبوونەوەی نیشتمانی، چونکە تاکە ڕێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لێکتێگەیشتنە و لە هەمووکات زیاتریش پێویستمان بە کاری هاوبەش هەیە بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکان. چونکە ئەزموونەکانی ڕابردوو سەلماندوویانە هاوپشتیی عێراقییەکان باشترین ڕێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو کێشەکاندا کە دێنە دێنەڕێ.
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,306 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!