هێزێکی مەشق پێکراو لە شنگالەوە بەرەو ڕەققە بەڕێکەوت
- هێزێکی مەشق پێکراو لە
شنگالشنگالەوە بەرەو ڕەققە بەڕێکەوت و بڕیاروایە هاوشان لەگەڵ شەڕڤانانی (هەسەدە) و (
یەپەگەیەپەگە) بەشداریی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری ڕەققە بکات.
- موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، داوا لە
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی دەکات ئەنجامدانی
ریفراندۆمریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دوابخات و دواتر هەڵیبوەشێنێتەوە.
[1]
- کۆگایەکی سوتەمەنی لەسنوری پارێزگای سلێمانی گڕی گرت و بەهۆیەوە نزیکەی 45 کەس برینداربوون، قایمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بەشێکی زۆری ئه و شوێنانە هیچ مەرجێکی سەلامەتیان تێدا نییە.
- پێشمەرگەیەک لەمیحوەری
داقوقداقوق بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەفیشەکی قەناسی چەکدارانی
داعشداعش برینداربوو.
- بەڕێوبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمکەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە نزیک شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە روویداوە. باسی لەوەشکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە 2،9 پلەی رێختەر بووە و هیچ زیانێکی بە دواوە نەبووە.
[2]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی
کەرکوککەرکوک رایگەیاند، ئەمرۆ تەقە لەخاڵی پشکنینی تازە
خورماتووخورماتوو لەسەر رێگەی کەرکوک-بەغدا کراوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
[3]
- بەهۆی تۆپبارابەکانی سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا بۆسەر کانتۆنی
عەفرینعەفرین و هەرێمەکانی
شەهباشەهبا، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا.
- لە شارەدێی
کەلەکچیکەلەکچی سەر بە شارۆچکەی
بەردەڕەشبەردەڕەشی پارێزگای
دهۆکدهۆک، بەهۆی بێ کارەبایی و ئەگەری بەرزکردنەوەی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان سەدان گەنج ڕژانە سەر شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارۆچکەیە.
- پارێزەران بۆ ئەوەی بەشداری دانیشتنی دادگای
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە ببن، بەرەو ئەنقەرە بەڕێکەوتن، بەڵام پۆلیس ڕێگری لێکردن.
[4] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji