$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# ڕایگەیاند: سوپای تورک ڕۆژی #01-09-2017# لە دیزای سەربە #جولەمێرگ# ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد، کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو ناوچەیەیان بۆردومان کرد، پاش ماوەیەیکی کورت هەلیکۆپتەرەکان بەردەوامیان بەو هێرشەدا، دواتریش 13 هەلیکۆپتەر لەجۆری سکۆرسکی سەربازەکانی سوپایان لە ناوچەکەدا دابەزاند، گەریلاکانمان دژی ئەو سەربازانە چالاکییەکیان ئەنجامدا و شەڕ لە نێووانیاندا ڕوویدا، لەو سەڕەدا چوار هەڤاڵمان شەهید بوون، بەڵام هەموو گەریلاکانی دیکە بە تەندروستی گەڕانەوە شوێنی خۆیان، پاش لێدانی گورزێکی کوشندە لە هێزەکانی سوپای تورک. هەروەها هەپەگە ڕەتیکردەوە هیچ گەریلایەک بەدیل گیرابێت.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- خەڵکی شاری #بانە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی کوشتنی #کۆڵبەر#ان دووکان و بازاڕیان داخستووە و لە بەردەم قایمقامیەت گردبوونەوە، هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن، لەبەرامبەردا خەڵک بە تێگرتنی بەرد وەڵامیان دەدەنەوە.[1]
- بەگوتەی شایەتحاڵان لە خۆپیشاندانەکەی شاری بانەدا تاوەکو ئێستا 10 خۆپیشاندەر و 4 کەس لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوونە، ژمارەیەک خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون و شەڕ و ئاڵۆزیش بەردەوامە.[1]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا #کۆدار#، ڕایگەیاند، کە داواکارییەکانی هاوڵاتیان لە شارەکانی بانە و #سەردەشت# و #مەریوان# ڕەوایە و بەرگریان لێ دەکەین و دەشڵێن: داوا گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی شارەکانی سەرسنووردەکەین کە هەستن بە پشتگیریی لە خەڵکی بانە و سەردەشت و مەریوان.[4]
- ئاژانسی هەواڵی فورات ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، کە بەپێی ئه و هەواڵانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە دەستیان گەیشتوە، گەریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – #یەرەکە# چالاکیەکیان دژی یەکێک لە بارەگاکانی سوپای پاسداران لە گوندی ساوان لە دەوروبەری شاری بانە ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا دوو سەرباز لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژران و دوانی تریش بریندار بوون.[4]
$باشووری کوردستان$
- پێشمەرگەیەک بەناوی #خدر ئیبراهیم# شەهید و سێ پێشمەرگەی تریش لەسنوری #جەلەولا# ئەمڕۆ برینداربوون، ئەوەش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە.[2]
- لەمڕۆوە پارت و قەوارە سیاسییەکان و خەڵک دەتوانن بانگەشە بۆ #ڕیفراندۆم# بکەن، تاوەکو ئێستاش 9 قەوارە و ڕێکخراو خۆیان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە تۆمارکردووە.[3]
- 34 لایەن و هێزی سیاسی هەرێمی کوردستان، جگە لە #بزوتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلامی# و #بەرەی تورکمانی# لە ئەمڕۆوە بە یەک تیم بانگەشەی ڕیفراندۆم دەکەن.[3]
- مینێکی چێندراوی پێشمەرگە عەرەبەکان کە سەر بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#ن، بە هێزێکی پێشمەرگەی ئێزدیدا تەقیەوە، کە ئەوانیش سەر بە پارتین، لە ئەنجامدا حەوت پێشمەرگە بە سەختی بریندارن.[4]
- لە ڕێوڕەسمێکدا لە پارێزگای #کەرکووک# دەستپێکردنی بانگەشەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕادەگەیێندرێت، سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە پارێزگاکە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە وەکو یەک تیم کاردەکەن، تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێکی کوردی دژایەتی خۆی بۆ پرۆسەکە ڕانەگەیاندووە.[1]
- فەرماندەیەکی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری عەیازیە و تەلەعفەر ڕاگەیاند؛ ڕۆژانە نزیکەی 10 چەکدار و ئەندامی #داعش# لەم میحوەرە خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە دەکەن کە بەشێکیان کوردن.[5]
- بزووتنەوەی گۆڕان و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #سلێمانی# کۆبوونەوە و هیچ ڕاگەیەندراوێکیشیان بڵاونەکردەوە.[3]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک لۆفەکانی #مەسیف# پاسێک وەرگەڕا و بووةهۆی بریندار بوونی 14 کەس.[5]
- ژمارەیەک ماڵپەڕی عێراقی و عەرەبی لە زاری ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارۆچکەی #حەویجە#وە بڵاویانکردووەتەوە، هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک 330 چەکداری داعشی لەگەڵ خێزانەکانیان گواستوونەتەوە. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش لە کەرکووک هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە و بە (درۆ) ناوزەندی دەکات.[1]
- سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت هەر هاوڵاتییەک #فۆڕمی خۆراک#ی نەبێت، چ لەدەرەوە بێت یان لەناوخۆی هەرێمی کوردستان، #مافی دەنگدان#ی نابێت.[5]
- کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی هاوڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بۆ 22ی ئەیلول درێژکردەوە و داواش دەکات هاوڵاتیانی دەرەوە سەردانی ماڵپەری کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە مافی دەنگدان.[5]
- سێ گەشتیاری عەرەب لەکاتی مەلەکردن لە #ڕوباری سیروان#دا خنکان.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە لە 91ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە گەڕەکەکانی ئەمین و سەکەنەدا بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان.[4]