بەرێز/ سەڵاحەدین بەهادینسەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان..
بەڕێزان/ ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان...
بەبۆنەی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتن دابن لەپێناو بەدیهێنانی گشت ئامانجە رەواکانی گەلەکەمان.
ئەو یادەتان لە کاتێکدا پیرۆزدەکەین، کە ھەرێمی کوردستان و عێراق بە هەلومەرجێکی زۆر ھەستیار و چارەنووسساز گوزەر دەکەن بۆیە پێویستە سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکەیان رابپەڕێنن لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و وڵاتەکەمان و، یەکڕیز و یەکدەنگ کاری زیاتر بکەین بە مەبەستی پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و کاری پێکەوەیی و قوڵکرنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و ھاوپەیمانیەتی، دڵنیاشین لەوەی سەرکەوتن ھەر بۆ ئیرادەی پۆڵایینی گەلەکەمانە.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھیوادارین ھەر سەرکەوتوو بن و ھەر لە پێشکەوتن دابن.
[1]
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
06-02-202206-02-2022
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 733 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!