$باکووری کوردستان$
- لە شاری ئێلح، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بینای #هەدەپە# لە شاری ئێلح و هاوسەرۆکی لقی شاری ئێلح-ی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) #بێریڤان هەلەن# ئشک-یان دەستگیر کرد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سوپای پاسداران بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی چیای شاهۆ.[2]
- بەهۆی بۆمباران کردنی چیای شاهۆ، ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە و هێزەکانی سوپای پاسداران ڕێگە نادەن ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە. لە ڕۆژانی ڕابردووشدا پاسدارانی ئێران لە ناوچەکانی کەلە، تەنە و کۆساڵان-ی هەورامان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردبوو.[2]
- هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری #سەقز#، هێرشیان کردە سەر ماڵی مامۆستایەکی کورد بە ناوی محەمەدساڵح شەکەری و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.[5]
$باشووری کوردستان$
- فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی #سلێمانی#، بەهۆی زیادکردنی دەوامەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155153/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=کۆبوونەوەی کۆسرەت ڕەسول عەلی و برێت مەکگۆرگ لە سلێمانی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/155153/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- بەهۆی زیادکردنی ژمارەیەک هێڵی تاکسی بۆ تورکمانەکانی ناوچەکە، شۆفێرە کوردەکانی تێرمیناڵی گشتی، #خورماتوو# نیگەرانییان دەربڕی و سکاڵایان تۆمارکرد، هەڕەشەی مانگرتنیش دەکەن.[1]
- دوای ئەوەی پۆلیسی #کۆیە#، دوو دەستگیرکراو بۆ لێکۆڵینەوە دەبات بۆ بەردەم دادوەر لە شارۆچکەی #تەقتەق#، لەڕێگا ئەو دوو دەستگیرکراوە لەلایەن کەسوکاریانەوە لەدەستی پۆلیسی دەڕفێندرێن.[3]
- بەبیانووی هەبوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان #پەکەکە#، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بناری گوندی کێستە لە شارەدێی #کانی ماسێ# تۆپباران دەکەن.[1]
- ژمارەیەک لە کەسایەتی و هاوڵاتیان، کەمپەینی واژۆ نەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن-يان ڕاگەیاندرا، داوا لەئەندامانی ئەجومەنی کۆمسیاران دەکەن واژۆ لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نەکەن.[4]
- #کۆسرەت ڕەسول عەلی# لەگەڵ برێت مەکگۆرک کۆبووەوە و بە شاندی میوانی ڕایگەیاند، بەلای یەکێتییەوە گرنگە لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە و کێشەکانیان چارەسەربکەن و ململانێ حیزبییەکانیان وەلابنێن.[3]
- تادێت دەنگی ناڕەزایەتیەکان لەناو #بزووتنەوەی گۆڕان# بەرزتردەبنەوە و سەرەکیترین داواکاریش دەست لەکارکێشانەوەی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنە، بەرپرسێکی بزوتنەوەکەش دەڵێت: لەسەر چاکسازی ناوخۆیی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئۆرگانە جیاجیاکاندا هەیە.[1]
- ئێوارەی ئەمرۆ گروپی کچانی (زایەڵە)ی #مەریوان# لەهۆڵی ڕۆشنبیری شارۆچکەی #چەمچەماڵ# کۆنسێرتێکی هونەری-یان سازکرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەپێی زانیارییەکان نزیکەی 80 چەتەی دەوڵەتی تورکیا لە #عەفرین# دەستیان کردووە بە دزینی زەیتونی هاووڵاتییان و زەیتونەکانیان بردووە بۆ کارگەیەک و هەوڵیانداوە زەیتی زەیتونی لێدروست بکەن.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- عەلی دایی ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران، بەتۆمەتی هاوکاری کردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی #کرماشان# بەبێ ئاگاداری حکومەت، دەستگیرکرا. میدیاکانی ئێران ئاشکرایانکردووە: عەلی دایی دەیان میلیار تمەنی وەکو هاوکاری بەخشیوە بە لیقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرماشان و هاوکارییەکانی لە هاوکاری حکومەتی ئێران زیاتربووە، بەڵام بەبیانووی ئەوەی بەبێ ئاگاداری حکومەت ئەو کارەی کردووە، بانگێشتی دادگاکراوە و تا یەکلابوونەوەی کەیسەکەی لە زینداندا دەمێنێتەوە.[1]
- چاغداش کاپڵان بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژنامەی یەنی یاشام بە پاساوی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر #کۆبانێ# و ئەو وێنانەی کە لە کۆبانێ گرتووینی دەستگیرکرا.[2]
- کۆنگرەی هەنگەڤانانی وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی لە بەیروتی پایتەخی لوبنان ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی هێناو، هەنگەڤانانی کورد دوو خەڵاتی یەکەمیان بردەوە، بڕیاریشە کۆنگرەی داهاتوو لە ساڵی 2019 لە #هەولێر#ی پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi