هێرشیان کردە سەر بینای بەرێوەبەرایەتی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە ...
- کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فەرمانبەرانی (سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک - گەرمیان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان مانیان لە دەوامکردن گرتووە و شوێنی دەوامەکانیان بەجێهێشت. مانگرتنەکانیش بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوەیە.
- شەڕێکی قورس لەنێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە ناوچەی ئەغدیر دەستپێکردووە و بەپێی زانیارییەکان 10 پۆلیس کوژراون.
- بەرپرسی چاپەمەنی و راگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 20 فەرمانبەری وڵاتی تورکیا ئازادکران کە لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەستبەسەر کرابوون.
- هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانەی کە دەیانەوێت بچنە نێو خاکی تورکیا، لەخاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران داوادەکەن خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل بکرێتەوە بۆ ئەوەی بچنە نێو خاکی تورکیاوە.
- لەدوای هێرشە خوێناوییەکانی ئەم دواییە و بۆ مەبەستی راوەدونانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تورکیا رایگەیاند:" ئەمڕۆ سێ شەممە، هێزێکی زەمینی تایبەت رەوانەی نێو هەرێمی کوردستان کراوە".
- کاتژمێر 01:00ی شەوی رابردوو لەگەرەکی نوری ناوچەی جزیرەی سەر بە شەرناخ لە دژی دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس چالاکی ئەنجام درا و 8پۆلیسی تورک برینداربوون. چالاکییەکە بەهۆی بۆمبی چێندرا و پێکهات و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ئەو شارە کران و دەووترێت، برینی هەندێک لەو پۆلیسانە سەختە.
- کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو چەتەکانی داعش دوو گولە هاوەن ئاراستەی ناو شارەدێ قەرەتەپە دەکەن و لە ئەنجامدا 4 هاووڵاتی برینداربوون.
- گروپێکی زیاتر لە 100 رەگەزپەرستی تورک هێرشیان کردە سەر بینای بەرێوەبەرایەتی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە ئەنکەڕە و لە 3 لایەوە سوتاندیان.
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji