- جێگری بەرپرسی میحوەری گوێڕ- مەخموور ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 40 کەس لەژێر دەسەڵاتی داعشەوە هەڵاتوون بۆنێو سنووری پێشمەرگە لە باشووری کوردستان.
- کۆبوونەوەی 5 قۆڵی لە شاری جوان لە سلێمانی دەستیپێکرد و هاووڵاتیان لەبەردەم شوێنی کۆبوونەوەکە خۆپیشاندانیان کرد و توندوتیژیی لێکەوتەوە و نزیکەی 15 کەس بەهۆی بەردهاویشتن و گازی فرمێسکڕێژ برینداربوون.
- خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایان لەشاری هەولێر بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێک مانگرتنیان لەدژی دواکەوتنی موچەکانیان ڕاگەیاند.
- چەتەکانی ئەلنوسرە و هاوکارەکانی بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆسەر گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردنشینی شاری حەلەب، ئەمڕۆش جارێکی تر لە نێوان شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە بەرامبەر چەتەکان پێکدادان ڕوویدا.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 11,724 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!