$باکووری کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک ئاگریان لە دارستانەکانی چیای جوودی شرنەخ بەردا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداریی خۆی، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکەیان لە بەر بینا شورای ئەو شارە، ناڕەزایەتییان دەربڕی. ئەو کرێکارانە ماوەی 5 مانگە پارەیان وەرنەگرتووە، هەروەها لە مافی بیمەش بێبەرین.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385270/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی خۆی لە بەر بینای شورای ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی خۆی لە بەر بینای شورای ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی=KTML_ImageCaption_End=
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مادیح فەتحی کوڕی محەممەد خەڵکی شاری #سنە#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شارەکی بەهاران و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.[4]
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ”مەڕانە“ی #مەریوان# تەقەیان لە #کۆڵبەر#ێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی ”ئارمین ئەحمەدی“ کردووە و سینگی بە سەختی بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئێران دوای ئەوەی ئەو کۆڵبەرەیان بریندار کردووە و تووشی خوێنبەربوونی زۆر بووە، لەو شوێنە بەجێیان هێشتووە کە دواتر خەڵکی ناوچەکە بینیویانەتەوە و گەیاندوویانە بە ناوەندە دەرمانییەکانی مەریوان.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$باشووری کوردستان$
- هونەرمەند #سابیر کوردستانی# بەهۆی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.[6]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شاروچکەی #باتیفا#ی #زاخۆ#یان بۆردومان کرد.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئەولەهە لە حەفتانین لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکەن.[1]
- فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- #یەرەکە# لە ڕاگەیێندراوێکدا شەهیدبوونی حەوت گەریلا و دوو وڵاتپارێزی بەهۆی هێرشەکانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی #ماوەت# لە شارباژێڕ ڕاگەیاند.[5]
- تەندروستی هەرێم ئامارێکی نوێی توشبوان بەکۆرۆنای بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 508 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوەو لەو ژمارەیەش زۆرترینیان لەپارێزگای هەولێر بووە کە 278 توشبوەو 17 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە کە 13ی لەهەولێر بووە.[3]
- بەشێک لەکارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە #هەولێر# لەبەردەم نەخۆشخانەکەیان دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە و جەخت لە جێبەجێکردنی دادپەروەری دەکەن، ئەو کارمەندانە باس لەئەوەدەکەن، بڕی 500 دۆلار وەک هاوکاری بەسەر بەشێک لەکارمەندەکان دابەشکراوە، بەڵام نادادپەروەری تێداکراوە و پێویستە هەموویان ئەو بڕە هاوکارییە وەربگرن، چونکە زۆرینەی کارمەندەکان بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ توشبووانی #کۆرۆنا# هەیە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند کە 18 کەس تر تووشی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بوون و بەو پێیەش تا ئێستا 119 حاڵەت تۆماکراون و 10 کەسیش چاکبوونەتەوە.[1]