- 09-11-2019
- 08-11-2019
- 07-11-2019
- 06-11-2019
- 05-11-2019
- 04-11-2019
- 03-11-2019
- 02-11-2019
- 01-11-2019
- 31-10-2019
- 30-10-2019
- 29-10-2019
- 28-10-2019
- 27-10-2019
- 26-10-2019
- 25-10-2019
- 24-10-2019
- 23-10-2019
- 22-10-2019
- 21-10-2019
- 20-10-2019
- 19-10-2019
- 18-10-2019
- 17-10-2019
- 16-10-2019
- 15-10-2019
- 14-10-2019
- 13-10-2019
- 12-10-2019
- 11-10-2019
10-11-2019
- 11-11-2019
- 12-11-2019
- 13-11-2019
- 14-11-2019
- 15-11-2019
- 16-11-2019
- 17-11-2019
- 18-11-2019
- 19-11-2019
- 20-11-2019
- 21-11-2019
- 22-11-2019
- 23-11-2019
- 24-11-2019
- 25-11-2019
- 26-11-2019
- 27-11-2019
- 28-11-2019
- 29-11-2019
- 30-11-2019
- 01-12-2019
- 02-12-2019
- 03-12-2019
- 04-12-2019
- 05-12-2019
- 06-12-2019
- 07-12-2019
- 08-12-2019
- 09-12-2019
- 10-12-2019
باکووری کوردستان
- پارێزگاری شرنەخ لە 15 ناوچەی دەوروبەری شاخی جودیی وەکو ناوچەی تایبەتیی ئەمنی - کاتی ڕاگەیاند و ئەو ناوچانە بە تەواوەتی لە هاوڵاتیانی مەدەنی قەدەغە کران.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی حەسەن، تەمەن 24 ساڵ، خەڵکی گوندیتور سەر بە ناوچەی سنووریی ئەلەندی خۆی لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا بریندار بوو.
[7]
باشووری کوردستان
- لە سنوری شارۆچکەی
کفریکفری ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، هێزەکانی پشتیوانی دوو و هێزێکی سەربازی ئیتاڵی، دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسێۆنێک دژی پاشاوەکانی
داعشداعش کرد.
[3]
- جووتیارانی کوردستان بەتایبەت ناوچەی
شارەزوورشارەزوور و
هەڵەبجەهەڵەبجە، بەرهەمەکانی خۆیان هێناوەتە
هەولێرهەولێر و لەچوارچێوەی پێشانگەیەک بەناوی بەرهەمی خۆماڵی دەیفرۆشنە هاونیشتمانیان. پێشانگەکە لەکاژێر 10:00 بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکردووە و تاوەکو کاژێر 22:00ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.
[1]
- نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند به هەوڵی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و گشت فراکسیۆنە کوردستانییەکان، ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد کران.
[2]
- لەنێو لیوای 12ی هێزەکانی پێشمەرگە لە
بەردەڕەشبەردەڕەش شەڕ ڕوویدا و بەهۆی بەکارهێنانی چەکیشەوە دوو پلەدار کوژران و سێ پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
[5]
- کاژێر 9:15ی ئەمڕۆ فڕۆکەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ژمارەیەک مۆڵگە و بنکەی چەکدارانی داعشیان لە چیای قەرەچووخ لە سنووری شارۆچکەی
مەخموورمەخمووری باشووری پارێزگای هەولێر بۆردوومانکرد، بەوهۆیەش چەکدارانی داعش زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام زیانەکان بەتەواوی نەزانراون.[1]
- هێزە ئەمنییەکان لە هەولێر ڕێگرییان لە گردبووونەوەیەکی گروپی ژنانی کورد کرد، کە بڕیار بوو لەبەردەم پارکی شانەدەر گردبونەوەکەی تایبەت بە پشتیوانی لە بایکۆتی کاڵای تورکی ئەنجام بدەن.[3]
- زانا جەلال، ناسراو بە گەنجۆ شارەزووری، لە مەراسیمێکی بەشکۆدا لە شارۆچکەی
سەیدسادقسەیدسادق بە خاک سپێردرا.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ناوچە مەدەنیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا کاتژمێر 10:55 خولەکی ئەم بەیانییە داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی فرۆکەی بێفڕۆکەوان، بە هاوەن و ئۆبووس هەر یەک لە گوندەکانی قاسمیە و ڕیحانیە و مەحمودیەو داودیەی سەر بە ناوچەی تل تەمریان تۆپباران کرد. لە لایەکی ترەوە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، چەکی قوڕسیان گواستەوە بۆ گوندی ئینگیلی سەر بە تل تەمر.[4]
- لە گوندێکی ناوچەی زرگانی سەر بە
سەرێکانیسەرێکانی بە هۆی تەقینەوەی مینێکی سوپای تورکی داگیرکەرەوە، 2 سەربازی ڕژێمی سوریا بریندار بوون و بە پێی زانیارییەکان، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی
حەسەکەحەسەکە.[4]
- هێزێکی سەربازی ئەمەریکی بە ژمارەیەک زرێپۆش و تانکی ئەبرامز لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتی M4ەوە بەره و تەلتەمر بەڕێکەوتن.[2]
دەرەوەی کوردستان
- بەهۆی تەشەنەکردنی خۆپێشاندان و توندوتیژییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا و چەند شارێکی دیکەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە یەکجاری ڕاگیرا.[2]
- لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی لە بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عیراق لە مانگی ڕابردوەوە 319 کەس لە خۆپیشاندەران و لایەنە ئەمنییەکان کوژراون.
[6] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi