- هێزەکانی پۆلیس هێرشیانکردەسەر ماڵی هاوسەرۆکانی شارەوانی شارۆچکەی دێرگولی سەربە شرناخ و ئوزلەم کوتلو، هاوسەرۆکی شارەوانیەکەیان دەستبەسەرکرد.
- بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی پۆلیسی ئێران کۆڵبەرانی کوردیان داوەتەبەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە.
- خۆپیشاندانی بەشێک لە مامۆستایانی سلێمانی دەستیپێکرد و دواتر بەرەو نەسینگەی پەرلەمانی عێراق بەڕێکەوتن.
- خۆپیشاندان لەگەرمیان دەستیپێکردەوە.
- شەڕڤانانی یەپەگە و هێزەکانی سوریای دیموکرات، قۆناغی دووەمی شەڕی ئازادکردنەوەی شاری ڕەققەیان لەباکوری سوریا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەهەنگاوی یەکەمدا دەیان ناوچەی گرنگ و ستراتیژییان کۆنترۆڵکرد.
- قەدەر گۆزوغڵو، خاوەن ئیمتیازی ئاژانسی هەواڵی ژنان- ژنها، ئایجان چاکر خاوەن ئیمتیازی پێشوی ئاژانسەکە دەستبەسەرکران.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 9,857 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!