برایانی بەڕێزم کاک نەهرۆ سەعید سۆفی و مام زیاد حاجی ئیبراهیم قەراجی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی خانێ حاجی ئیبراهیم) دایکی بەڕێزتان و خێزانی مام سەعید سۆفیم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
حاجی خانێ ژنێکی قارەمان و تێکۆشەر بوو، منداڵەکانی بە هەستی کوردانە و خەباتگێڕانە پەروەردە کرد، لەپێناو کوردایەتی زیندانەکانی بەعسی بینی و ئەشکەنجەو ئازار درا، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی.
بۆ ئەم کۆستە و لەدەستدانی ئەم ژنە تێکۆشەرە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,319 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!