- 17-05-2020
- 16-05-2020
- 15-05-2020
- 14-05-2020
- 13-05-2020
- 12-05-2020
- 11-05-2020
- 10-05-2020
- 09-05-2020
- 08-05-2020
- 07-05-2020
- 06-05-2020
- 05-05-2020
- 04-05-2020
- 03-05-2020
- 02-05-2020
- 01-05-2020
- 30-04-2020
- 29-04-2020
- 28-04-2020
- 27-04-2020
- 26-04-2020
- 25-04-2020
- 24-04-2020
- 23-04-2020
- 22-04-2020
- 21-04-2020
- 20-04-2020
- 19-04-2020
- 18-04-2020
18-05-2020
- 19-05-2020
- 20-05-2020
- 21-05-2020
- 22-05-2020
- 23-05-2020
- 24-05-2020
- 25-05-2020
- 26-05-2020
- 27-05-2020
- 28-05-2020
- 29-05-2020
- 30-05-2020
- 31-05-2020
- 01-06-2020
- 02-06-2020
- 03-06-2020
- 04-06-2020
- 05-06-2020
- 06-06-2020
- 07-06-2020
- 08-06-2020
- 09-06-2020
- 10-06-2020
- 11-06-2020
- 12-06-2020
- 13-06-2020
- 14-06-2020
- 15-06-2020
- 16-06-2020
- 17-06-2020
باکووری کوردستان
- پارێزگای
وانوان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە گەڕەکی ئەمین پاشا سەر بە شارۆچکەی ئارتەمێتان، بەهۆی دانانی پرسەیەک ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و لەنێو ئەو کەسانەی بەشداری پرسەکەیان کردووە ئەنجامی پشکنینی 12 کەس پۆزەتیڤ بووە.
[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک چەند ناوچیەیەکیان لە سنووری شارەدێی
سیدەکانسیدەکانی سنوری دەڤەری برادۆستی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێربە چڕی بۆردومان کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەکان بۆردومانی ناوچەکانی بێرکەمە، چیادێل، سنین، و لۆلان و گوندی ڕۆبییان یان کردووە، کە ئەم ناوچانە ناوچەی ئاوەدانن، بەتایبەت لەم وەرزەدا کە خەڵکێکی زۆری سنورەکە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیایی بەهارییەکان سەردانی ئەم ناوچانە دەکەن.
[3]
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر بۆردوومانی بادینان دەکەن
- فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دەڤەری
بەرواری باڵابەرواری باڵایان و شارەدێی
کانی ماسیکانی ماسی و گوندی دەرگەلێ-یان کرد. بۆردوومانەکە زیانی ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
[5]
- ئاگر لەدەغڵودانی جوتیارانی گوندێکی سنووری شارۆچکەی
خانەقینخانەقین بەردرا و بەهۆیەوە نزیکەی 200 دۆنم لە بەرهەمی جوتیاران سوتا.[3]
- سەرپەرشتیاری چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا لە
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند تۆمارکردنی 22 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە چەند ڕۆژێکدا، مانای هاتنی شەپۆلی دووەمی نەخۆشییەکەیە.[1]
- لە سنووری
خورماتووخورماتوو بۆمبێکی چێنراو بەچەکدارانی لیوایەکی حەشدی تورکمانیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە چەکدارێک کوژرا و سێ چەکداری دیکە بریندار بوون.
[2]
- فراکسیۆنی پارتی لەبارەی بردنەدەرەوەی شەش ملیار یۆرۆ بۆ دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند، “داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساغکردنەوەی ئەم بابەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر“.
[4]
- دوای سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنیان، 12 کەس لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی
دهۆکدهۆک بە کەفالەت ئازادکران.[5]
- لە کۆبوونەوەی وەزارەتی بازرگانی و کشتوکاڵی عێراق لەگەڵ شاندی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستاندا بڕیار درا وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە 340 هەزار تۆنەوە بکرێتە 389 هەزار تۆن گەنم. ئەوەیش مانای وایە 10%ی لە ساڵی پار زیاترە.[1]
- ڕاگەیاندنی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی
ئیبراهیم خەلیلئیبراهیم خەلیل، ڕایگەیاند، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 16 هەزار تۆن کەرەستە و خواردەمەنی جۆراوجۆر لە تاقیگەی ئیبراهیم خەلیل دەرنەچووە، یان گەڕێندراونەتەوە یان لەناو براون.[3]
- فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی شاری دهۆک ڕایگەیاند، دهۆک خاوەنی خۆی هەیە و ئەویش
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانە. سەبارەت بە ئەندامی ئه و لایەنە سیاسیانەی بەشداریان له و خۆپیشاندانانە کردووە، فەرهاد ئەتروشی ڕایگەیاند، ئەندامانی یەکگرتوو، یەکێتی و گۆڕان بەشێوەیەکی فراوان بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووه، بەڵکو ئامادەکاری و کۆبوونەوەیان بۆ کردووە و لەلایەن خودی
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەشداربووەکان کرا وە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای داگیرکەر و چەتەکانی کە لە ناوچەی جەرابلوس جێگیر کراون، زەوی و زاری کشتوکاڵی گوندی بوراز کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای
کۆبانێکۆبانێ، بوردومان کرد. بە پێی زانیاریەکان لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا کشت و کاڵ و دەخل و دانی ناوچەکە ئاگری گرت و دوای ماوەیەکی کورت توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.[5]
دەرەوەی کوردستان
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە بنکەی ئاسمانی 'مەعیزیلە' لە 'بوکەمال' کە هێزەکانی ئێران و چەکدارە گرێدراوەکانی تێدان، لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە نەناسراوەکاندا کراوەتە ئامانج. ڕوانگەکە ڕایگەیاند: لەم هێرشەدا حەوت چەکداری سەربە ئێران کوژراون و بەشێکی بنکە ئاسمانییەکە ڕووخێندراوە، کە لە ڕۆژانی ڕابردوو چەک و کەرەستەی سەربازیی تێدا جێگیرکراوە.[3]
- جهانپور ڕایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەزار و 294 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 122 هەزار و 492 کەس، هەر لەو ماوەیەدا، 69 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە حەوت هەزار و 57 کەس، تا ئیستاش 95 هەزار و 661 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 712 تووشبووش لەژێر چاودێڕی چڕدان.[3]
- گوتەبێژی
وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت بۆ ئەمساڵ عێراق لە پلانیاندایە سەرجەم گەنمی بەرهەمهاتووی جووتیاران لە هەموو شارەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە وەربگرن.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشبوونی 150 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند کە ئەوەش زۆرترین ژمارەی تووشبوونە لە ڕۆژێکدا لەو وڵاتە تۆمارکرابێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi