- بڵاوبوونەوەی فەرهەنگێکی ئەرمەنی - کوردی لە یەریڤان.
- ئا.خاچاتۆریان و حاجی جوندی، بۆ قوتابخانە نێوەندییەکانی یەریڤان پەڕتووکێکی ڕێزمانی کوردییان دانا.
- بڵاوکردنەوەی مەم و زین لەلایەن پیرەمێردەوە.
- دامەزراندنی ڕێکخراوی فیدایی وەتەن بە سەرۆکایەتیی حەمە ئاغای عەبدولڕەحمان لە شاری سلێمانی کە تا ساڵی 936، بەردەوام بوو.
- دامەزرراندنی کۆمەڵی برایەتی کورد لە سلێمانی، کە شێخ لەتیفی دانساز یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی.
- بەستنی کۆنگرەی نێودەوڵەتیی شازدەیەم بۆ لێکۆڵینەوەی ئەنترۆپۆڵۆژی لە برۆکسڵ، کە باسیل نیکیتین تێیدا باسی چیرۆکی مەم و زینی کرد.
- ڕاپەرینی کوردە ئێزیدییەکان لە باشووردا، چونکە نەیان دەویست سەربازی بۆ د.ق بکەن.
- پیرەمێرد، دیوانی مەولەویی بە شێوەی سۆرانی لە دوو بەرگدا بە نێوی ڕۆحی مەولەوییەوە بڵاوکردەوە.
- شەهیدکردنی هۆزانەوانی کورد ئەحمەد موختار جاف لەسەر ئاوی سیروان، پاشان تەرمەکەی برایەوە هەڵەبجە.
- یان 936، کۆچی دوایی هۆزانەوان حەمدی.
- کۆچی دوایی گۆرانیبێژ ئەحمەد سەعید.
- زیندووکردنەوەی داستانی دوازدە سوارەی مەریوان، بە هۆنراوەی شانۆیی لەلایەن پیرەمێردەوە.
- دەرچوونی یەکەمین ڕۆمانی کوردی بە نێوی شڤانی کورد، لەلایەن عارەبی شامۆوە، بە شێوەزمانی کرمانجی و تیپی لاتینی لە یەریڤان.
- هۆزانەوان دڵدار، یەکەمین هەڵبەستی خۆیی بە نێوی ڕووناکی لە هەولێر بڵاوکردەوە.
- بۆ یەکەمجار یاریی بلیارد هێنرایە نێو چاخانەی ساڵەی فەقێوە لە سلێمانی.
- یاریکردنی کردنی شانۆگەریی شێرۆ و نازەنین لەلایەن قوتابیانی زانستییەوە لە سلێمانی.؟
- یاریکردنی شانۆنامەی مەم و زین لە ئوتێلی قالە چاوجوان لە سلێمانی.
- یاریکردنی شانۆنامەی سووپایی دلێر لەلایەن تیپی قوتابیانەوە لە سلێمانی.
- فایەق شێخ ڕەئوف تاڵەبانی بووە نوێنەری کەرکووک لە ئەنجوومەنی ئێڕاقیدا.
- عەبدولحەمید بەگی جاف بووە نوێنەری سلێمانی لە ئەنجوومەنی ئێڕاقیدا.