ئەوەی سمێڵی سوور بێت هەمزاغا نییە
پیاوی خانەدان و قەدر گرانی کورد(هەمزە ئاغایی مەنگوڕ) پیاوێکی بە دەسەڵاتی ڕۆژگاری خۆی بووە، لە دەستڕۆیشتویی و خانەدانیدا ئەو پەندەیان پێدا گووتوە، جێگەیی سام و هەیبەتی هەردوو دەسەڵاتی(عوسمانی و قاجاری) بووە، هەردوو حکومەت ئەژماری تایبەتیان بۆ کردووە، بۆیە بە پیلانێکی داڕێژراو لەلایەن حکومەتی (قاجاری)ەوە لە ساڵی(1881) شەهیدی دەکەن و دەیکوژن و سەری لە جەستەی جیادەکەنەوە، بۆیە دوای نەمانی بە سەدان(لاوک حەیران)یان لە ناوچەی(مەنگوڕیایەتی) بۆ ئەم(هەمزاغا) بەغیرەت و بەویقارەیان دا هەڵگوتووە، دوای شەهیدبوونی هەمزاغای مەنگوڕ تا ئەمڕۆ ئه و ئیدیۆمە کورد هێناویەتیە ناو وتە بەبایەخ و درکە جوانەکانیەوە کە دەوترێت(هەرکەس سمێڵی سوور بێت هەمزاغا نییە) واتە هەموو سمێڵدار و نێرینەیەک کە بودەڵە و گزگل و بۆرە پیاو بێت نابێتە هەمزاغا و جێگەی ناگرێتەوە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,243 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!