باشی ڕووەکێ حەشیش وەک دەرمانی ئازار شکێن سەلمێندرا.
تاقیکاریە سەرەتاییەکان لە زەنجیرە تاقیکاریە کلینیکییەکان لەسەر ڕووەکی شادانە یان کانابیس پیشان دەدا کە دەتوانرێ لەم ڕووەکە وەک دەرمانی ئازار شکێن کەڵک وەرگیرێ.
کانابیس ڕووەکێکە کە لە ئاسیای ناوین و وڵاتی هیند دا دەڕوێ و مەوادێکی وەک حەشیش یان ماری جوانی لێ و دەست دێ.
ڤیلیام نووتکات پسپۆڕی بواری بێهۆشی لە نەخۆشخانەی جەیمز پاجت لە نوور فووکی بریتانیا لە زمانی هێندێک لە نەخۆشەوە کە لە دەست ئێش و ئازاری درێژخایەنەوە وەزاڵە هاتبوون وتی ئەم دەرمانە ژیانێکی نوێی بەم کەسانە بەخشیوە. هەروەها وتی: زۆرکەس لەوانەی کە بە دەم ئێش و ئازارەوە دەیانناڵاند پاش بەکارهێنانی ئەم دەرمانە چاکبوونەیەکی بەرچاویان بە خۆوە بینێ. لە درێژەی قسەکانیدا وتی هێندێک لە نەخۆشەکان وتوویانە: قەت دەوای وەها باشمان نەدیوە، یەکسەر ئێش و ئازارەکەی بڕین.
هەر ئێستا چەندین تاقیکاری لە چەندین شوێن لە بریتانیادا لەسەر شیلەی ڕووەکی کانابیس بەڕێوە دەچێ. دوکتۆر نووتکات حەولی ئەوە دەدا کە لەم دەرمانە بۆ چارەسەر کردنی ئێش و ئازاری درێژخایەنی وەک ئازاری نەخۆشییەکانی ئم. ئس. یان مالتیپل سکلروسیس و ئەو نەخۆشانەی کە زیان و مۆخی بڕبڕەی پشتیان کەوتووە کەڵک وەرگرێ.
دوکتۆر نووتکا کە لە فستیڤاڵی کانوونی زانستی لە گلاسکۆدا قسەی دەکرد وتی: لە گرووپێکی 23 کەسی کە لەم دەرمانەیان بۆ بەکار هێنراوە، زۆربەیان ئێش و ئازارەکەیان شکاوە.
بە قسەی ئەم دوکتۆرە، تەنیا قازانجی ئەم دەرمانە ئەوە بوو کە نەخۆشەکان بێ ئێش و ئازار دەیانتوانی لە درێژایی شەودا بنوون، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێم کە ئەم دەرمانە لەسەر دووکەس بەتەواوی بێ کەڵک بوو، یەکێک لەم دووکەسەش دەواکە بوو بەهۆی سەرهەڵدانی نیشانەگەلێکیتر بۆی، هەر بۆیە مەجبوور بوو تاقیکاریەکە بجێ بێڵێ.
دوکتۆر نوتکات وتی: ئامانجی تاقیکاریەکان سەرکەوتووانە بووە هەر بۆیە هیوادارم لە ساڵی داهاتوودا بتوانم دەستکەوتی ئەم زەنجیرە تاقیکاریە بەتەواوی بڵاو بکەمەوە. لە درێژەی قسەکانیدا بە هەواڵدەری بی بی سی گوت: هیوادارم هێندە نەخایەنێ کە بەکار هێنانی ئەم دەرمانە ببێ بە شتێکی باو لەنێو خەڵکدا بەڵام وتی ئەم دەرمانە دەبێت لەسەر زۆر خەڵکیترەوە تاقی بکرێتەوە.
شیلەی ئەم ڕووەکە لەلایەن فابریکی دەواسازی جی دبلیوە تاقی دەکرێتەوە لە ڕووەکێکی تایبەتیی کە لە بریتانیادا پەروەردە دەکرێت گیراوە. دەرمانەکەش بە شێوەی سپرای نەخۆشەکان دەیپژێننە ژێر زمانیان.
هیوای ئەوەش هەیە کە لە داهاتوودا، ئەم دەرمانە بۆ تەسکینی ئێش و ئازاری نەخۆشیی وەک شێرپەنجە، بریندار بوونی دەمارەکان و ئارتروز و ڕۆماتیسمیش بەکار بێ.[1]
وەرگێڕانی لە فارسییەوە لە ماڵپەڕەکەی ڕادیۆ بی بی سی.