مەلا قادر مودەریسی دووەمین کوڕی مەلا حوسین مودەریسی لە ساڵی 1900 لە شاری #مەهاباد# (سابڵاغ) چاوی بە دنیای ڕوون هەڵێنا لە هەر لە گەنجییەوە بووە بە مامۆستا و بەپێی وتنی شاگردەکانی لە ساڵی 1929 کە کوردی قسەکردن لە قوتابخانەکان بە تووندی قەدەغە بوو، هەڵبەستی کوردی مەلا ئەحمەدی فەوزی بەئیملا بە قوتابییەکان دەوت هەروەها مەلا قادر بەرپرس و بەڕێوبەری چاپخانەی کوردستان بوو. ئەندامی هەیئەی ئیستیشاریی ژ. ک، ئەو بەرهەمانەی کە لە پاشی بەجێماون بریتین لە:
1- یەکەمین ڕوژژمێری بەرباخەڵی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
2- کوورتە مێژووی کومەلایەتی و ئەدەبی شاری مەهاباد (کە چاپ نەکراوه)
3- دیوانێکی تەواوی شاعیر و عارفی گەورە (حاجی ڕەحیم #وەفایی#) کە لە ساڵی 1938 بە خەتێکی زۆر خۆش نووسیوێتی وەمەتنێکی موعتەبەرە (بە داخە وە ئەویش چاپ نەکراوه)
4- سی ژمارە گوڤاری-گروگاڵی منداڵانی کورد- کە یەکە م ژمارە هەولی بانەمەری 1946 وە دووەمین ژمارە جوزەردانی 1946 وەسێ هە مین ژمارەیەکی پوش پەری 1945 چاپ کراون.
مەلا قادری مودەریسی بەری بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 02-01-1997 لە تەمەنی 93 ساڵی کۆچی دوایی کرد.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,858 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!