کارگەیەکی درووستکردنی شقارتە، لە شاری تەبرێزی ئێران ژمارەیەک وێنەی شاعیری کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس دەخاتە سەر بەرهەمەکانی.
ئەم هەواڵە لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ وێنەکانی بێکەسی کۆچکردوو.
کارگەی ستارە ممتاز، کە تایبەتە بە درووستکردنی شقارتە (کبریت) و لە پارێزگای تەبرێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1921 وە بوونیاد نراوە،
لە بەرهەمەکانی ئەم دوایەیدا ژمارەیەک وێنەی شاعیری کۆچکردووی کورد شێرکۆ بێکەسی لەسەر پاکەتی بەرهەمەکانی چاپکردووە و بەکوردی ناوی شێرکۆ بێکەسی شاعیری شاعیری گەورەی کوردی لەسەر نوسیووە.
ئه و کارگەیە جگەلە وێنەی شاعیر شێرکۆ بێکەس وێنەی چەند شارێکی تری کوردستانی لەسەر بەرهەمەکانی چاپ کردووە.
- 27-05-2014
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 15,608 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!