دواڕۆژ: هاوڕێ دوکانی
بە قەدپاڵی چیای پیرەمەگرون-ی سنووری پارێزگای سلێمانی-یەوە، شوێنەوارێکی مێژوویی دەدۆزرێتەوە کە بەوتەی شارەزایانی ئاسەوار مێژووەکەی بۆ دوو هەزار و 500 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
سیروان سەرحەد بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند:سەردانی ئەو شوێنەمان لە شاخی پیرەمەگرون کردووە کە وەک شوێنەوارێکی مێژوویی دەرکەوتووە و لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانیەوە تیمێکی پسپۆری ئەڵمانی و بریتانی کاری سەرەتاییان تێداکردووە و بەپێی وتەی ئەوان، وادەردەکەوێت مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ 2500 ساڵ پێش ئێستا کە پارسەکان دەسەڵاتداری ئەو سنوورە بوون.
بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئەم شوێنە لە چەند پلیکانەیەک و هەیکەلێکی داتاشراوی مرۆڤ پێکهاتووە، جگە لەوە تیمەکە چەندین گۆزە و سەرەڕمڵیان دۆزیوەتەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانییان کردووە.
دوای گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و بریتانیا، جارێکی تر تیمەکە دەگەڕێنەوە و بە فەڕمی ئەو شوێنە دەناسێنن و وەک شوێنەوارێکی گرنگی مێژوویی لای حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماری دەکەن.
10-04-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 4,838 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!