10 کەس لە کۆنە ڕاوچییەکانی یەکێک لە گوندەکانی شاری #سەوڵاوا# دەستیان لە ڕاوکردنی پەلەوەرە کێوییەکان هەڵگرت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، 10 کەس لە کۆنە ڕاوچییەکانی گوندی #هەزارخانی# شاری سەوڵاوا، بە ڕادەست کردنی چەکەکانین بە ئیدارەی ژینگەپارێزی خۆیان لەگەڵ سروشت ئاشت کردەوە.
ئەو 10 ڕاوچییە بە مەبەستی ئاشت بوونەوە لەگەڵ سروشت و پشتیوانی لە ژیانی ئاژەڵەکان دەستیان لە ڕاوکردن هەڵگرت.
دەوترێ، ئەو 10 هاووڵاتییە کوردە بە ڕادەست کردنی چەکەکانیان بۆ هەمیشە دەستیان لە ڕاوکردنی پەلەوەر و ئاژەڵە کێوییەکان، لەو ناوچەیە هێناوە و ئەمەش بووەتە مایە دڵخۆشی خەڵکی ئەو ناوچەیە.
ماوەی چەند ساڵێکە ڕاوچییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دەستیان کردووە بە ئازاد کردنی باڵندەکان و شکاندنی قەفەسەکانیان و ئەم کارەش بووەتە مایەی خۆشحاڵیی ژینگەپارێزان و ژینگە دۆستان.[1]
ماڵپەڕی کوردپا: 22-08-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 8,619 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!