بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە، دار زەیتونەکانی
عەفرینعەفرین لەژێر مەترسیدان، کە ژمارەیان 14 ملیۆن دارە.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە داگیرکردنی عەفرین، نەک تەنها بوونە مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی هاوڵاتیان، بەڵکو بوونەتە مەترسی لەسەر ژینگە و کشتوکاڵ و دار زەیتونەکانیش.
کانتۆنی عەفرین کە بە داری زەیتون بەناوبانگە، بەپێی ئامارەکانی دەستەی چاندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە کانتۆنی عەفرین، ژمارەی دار زەیتونەکانی عەفرین 14 ملیۆن دارە، زۆربەی هاوڵاتیانی ناوچەکە بژێوی ژیانیان لەسەر دار زەیتونەکان بوو.
بەهۆی هێرشی دەوڵەتی و تورک و چەتەکانەوە، هاوڵاتیانی عەفرین توشی ئاوارەیی و دەربەدەریی بوون، هاوڵاتیان وار و ماڵ و موڵکی خۆیان جێهێشت، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر زەیتونەکان کردوە، چونکە جوتیاران دورن لە زەیتونەکانەوە.
ئیتر کەس نێوان دارەکان ناکێڵێت، دەرمان بۆ لەناوبردنی نەخۆشییەکان ناڕژێنرێت، دارەکان ئاو نادرێن، هەروەها زۆر کاری دیکە کە بۆ بەردەوامیی زەیتونەکان پێویستە، ئێستا ناکرێت.
ئه و جوتیارانەشی لە عەفرین ماون بارودۆخیان لەوانە باشتر نییە، کە کۆچیان کردوە، چونکە سوپای تورک و چەتەکان ڕێگەیان نادەن لە ماڵ بێنە دەرەوە، هەروەها تراکتۆر و ئامێرەکانی چاندن و کشتوکاڵیان تاڵانکراوە و لێیان دزراوە.
عەفرین کە بە چاندن و کشتوکاڵ بەناوبانگ بوو، ئێستا هەموو شتێک لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانەوە دەدزرێت و تاڵان دەکرێت.
ساڵانی دیکە لەم کاتەدا هاوڵاتیان ڕوویان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆیان دەکرد، لەنێوان دار زەیتونەکاندا جوتیان دەکرد، ئەوەش پێویستییەک بوو بۆ دار زەیتونەکان، هەروەها بە دەرمان ئه و نەخۆشیانەیان لەناو دەبرد کە توشی دارەکان دەهات، لەگەڵ چەندین کاری دیکە.
سەلاح ئیبۆ، سەرۆکی دەستەی چاندن لە هەرێمی عەفرین، باسی مەترسییەکانی سەر دار زەیتونەکانی عەفرینی کرد و وتی: جوتیاران ئێستا ناتوانن بچنە ناو باخەکانی خۆیان، ناتوانن باخچەکانیان دەرمان بکەن، ئەوان ناتوانن خزمەتی دارەکان بکەن، ئەوەش کاریگەری خراپ لەسەر بەرهەمی زەیتون دەکات.
باسی لەوەش کرد: پێویستە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەوانەی بەرگری لە چاندن و ژینگە دەکەن، لەسەر ئه و ڕەوشە هەڵوێستیان هەبێت، بۆ ئەوەی جوتیاران بگەڕێنەوە باخ و زەوییەکان خۆیان.
[1]
07-04-201807-04-2018