نوێنەری شاری #سەردەشت# لە پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی داخستنی سنوورەکان 80 هەزار کۆڵبەر لە ڕۆژئاوای ئێران بیکاربوون.
خۆپیشاندانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر داخستنی دەروازە کۆڵبەرییەکان درێژەی هەیە و پەرلەمانتارێکی ناوچەکەش زیانەکانی داخستنەکە ئاشکرادەکات.
سایتی (میللەت)ی تایبەتە بە پەرلەمانی ئێران لەسەر زاری ڕەسول خزری، نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمان ڕایگەیاند یاسای پەسندکراو لە پەرلەمانی ئێران لەسەر داخستنی دەروازە کۆڵبەرییەکان بووەتە هۆی ئه و بێکارییە و نالەباری باری گوزەرانی هاووڵاتیانی کورد.
ئه و نوێنەرە وتیشی ئه و بابەتە بووەتە قەیرانێکی مەترسیدار و بۆمبێکی تەوقیتکراو کە لە ساتی تەقینەوەدایە.
خۆپیشاندانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی یەکشەممە 15ی نیسانەوە لە شارەکانی بانە و جوانڕۆوە دەستیپێکردوە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات کە پێکدێن لە مەهاباد، سەردەشت، مەریوان و سەقزیشی گرتووەتەوە.[1]
#20-04-2018#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 7,330 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!