کەر بەجل وجۆڕ، ژن بەسەر و پۆڕ
گوێدرێژ يان کەر جاران لەبەر ئەوەی لەشوێنی ئۆتۆمبيلی ئەمڕۆ بوو زۆر جێگەی بايەخ بوو(ناڵبەندی و کورتاندروو و خان و کادين وەک پيشەی ئێستای پەنچەرچی و کوشنچی و گەراج و بەنزينخانە) وابوون، کورتان دروو نازناوی هەندێ کەس و پيشەوەر بوو دواتر بووە نازناوی بنەماڵە بەتايبەت لەشاری کۆيە، وەک(کوشنچی) ئەمڕۆ لەبرەودابوو، خاوەنی کەر هەندێجار دەکەوتە پياهەڵدانی کورتانی کەرەکەی و باسی دەست ڕەنگينی وەستای کورتانی کەرەکەی دەکرد و کورتان و جل وجۆڕی کەرەکە دەبووە جێی سەرنجی خەڵکی ئاوايی و وەک بنێشتە خۆشەی بن زاری دەيانگۆتەوە و لەسەر کورتان و جل و جۆڕی کەرەکەی دەدوان، ژن-يش کە لە هەندێک لە قۆناغەکانی مرۆڤايەتی بەيەکەم قۆناغی موڵکايەتيان ئەژمارکردووە، بەهەمان شێوە بەهەوری و گۆبەره و قەنەفر بەند و ملوانەکە و تاد دەبووە(سەر و پۆڕ) خۆی دەڕازاندەوە و بەهەمان شێوە دەبووە جێی سەرنجی کيژوکاری و ژنانی ئاوايی و کە تێ دەپەڕی تاچاوی حوکمی دەکرد و بوارهەبوايە ژنانی تر سەيريان دەکرد و دەبوە جێی باس و خواسی ژنان و پياوان لە کانی ژنان و پياوانی ئاوايی و بەنمونەی خان و مانی و جوانی و شيک پۆشی دەهێنرايەوە و زۆر لە کوڕ وکاڵيش بۆی لێ دەدران و لەسەر چاو دەکەوتن لەماڵەوە بۆی، ئەم ئيديۆمە لە بنەڕەتدا ئەوها بووە ئەمڕۆش بەکاردێت بۆ کاريگەری ڕواڵەت و بايەخدان بە ڕووخسار و پۆشين کە وا دەکات ببيە مايەی جێی سەرنج و جوانپۆشی وبەديارکەوتن بۆيە کورد بە دەربڕينەوە دەڵێت(کەر بەجل وجۆڕ، ژن بەسەر و پۆڕ).
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 7,479 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!