بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#
بەڕێزان ئەنجومەنی جێبەجێکردن و کادیران ولایەنگرانی یەکگرتوو
بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، وەک حزبێکی میانڕه و لەسەرەتای درووستبوونییەوە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و لەگەڵ هەستیاری قۆناغەکان هەوڵی چارەسەی گرفتەکانی داوەوپەیوەندییەکی باشی هەبووە لەگەڵ حزبە کوردستانییەکان و بەتایبەت #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، کە ئەوەش جێگەی ستایشە.
وێڕای دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامان ولایەنگرانی یەکگرتوو، لەخوای گەورە داواکارین ئەم یادەی ڕاگەیاندنی یەکگرتوو ببێتە مایەی خێر بۆ خەڵکی کوردستان.
براتان
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#08-02-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 5,245 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!