پەرلەمانتارانی هەرێم 'هاوڕێ پەنا محەمەد لە فراکسیۆنی یەکێتی و جەلال محەمەد لە فراکسیۆنی گۆڕان'، کە ئەندامن لە لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بە تۆمەتی گرانی نرخ سکاڵای یاساییان لە سەر کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تێلیکۆم تۆمار کرد.
جەلال محەمەد پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی، یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی کە ئەمڕۆ سکاڵاکەی تۆمارکرد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دەربارەی هۆکاری سکاڵاکەیان وتی: هەردوو کۆمپانیا لە فرۆشتنی باڵانس هەڵساون بەجۆرە فلێکردنێک لەگەڵ بەشداربوواندا، بە فرۆشتنی باڵانسی 10 هەزار دیناری بە 12 هەزار دینار.
وتیشی: ئەم ڕەفتارە زەرەروزیانی زۆری ماددی بە هاوڵاتیان و بەشداربووان گەیاندووە، هەروەها پێجەوانەی یاساشە پاڵپشت بە هەردوو ماددەی 456 و 453 لە یاسای سزادانی عێراقی، بۆیە داواکارین لە دادگا ڕێکاری یاسایی لە دژی سکاڵا لێکراوان بگرێتەبەر بە کردنەوەی پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ئەم مەبەستە.[1]
#30-09-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,960 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!