- 02-11-2019
- 01-11-2019
- 31-10-2019
- 30-10-2019
- 29-10-2019
- 28-10-2019
- 27-10-2019
- 26-10-2019
- 25-10-2019
- 24-10-2019
- 23-10-2019
- 22-10-2019
- 21-10-2019
- 20-10-2019
- 19-10-2019
- 18-10-2019
- 17-10-2019
- 16-10-2019
- 15-10-2019
- 14-10-2019
- 13-10-2019
- 12-10-2019
- 11-10-2019
- 10-10-2019
- 09-10-2019
- 08-10-2019
- 07-10-2019
- 06-10-2019
- 05-10-2019
- 04-10-2019
03-11-2019
- 04-11-2019
- 05-11-2019
- 06-11-2019
- 07-11-2019
- 08-11-2019
- 09-11-2019
- 10-11-2019
- 11-11-2019
- 12-11-2019
- 13-11-2019
- 14-11-2019
- 15-11-2019
- 16-11-2019
- 17-11-2019
- 18-11-2019
- 19-11-2019
- 20-11-2019
- 21-11-2019
- 22-11-2019
- 23-11-2019
- 24-11-2019
- 25-11-2019
- 26-11-2019
- 27-11-2019
- 28-11-2019
- 29-11-2019
- 30-11-2019
- 01-12-2019
- 02-12-2019
- 03-12-2019
باشووری کوردستان
- لە قاوەخانەی ماڵی کلتوری لە شارۆچکەی
خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، پێشانگایەکی شێوەکاری لەلایەن ڕێکخراوی 'جەماوەری خورماتوو بۆ بەهاناوە چوون و گەشەپێدان' کرایەوە. لە پێشانگاکەدا 41 تابلۆ نمایشکران، کە بەرهەمی 21 هونەرمەند بوون و سەرجەم تابلۆکان گوزارشتیان لە ژن، سروشت، ئاشتی و جەنگ دەکرد.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە دڕندەکانی بۆ سەر گەلی
گرێ سپیگرێ سپی بەردەوامە. بە پێی زانیاریەکان لە گرێ سپی بە دەیان گەنج ڕفێنراون و هەموو ڕێگەکانی شاروچکەکە داخراون.
[1]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند هێزەکانی سووریای دیموکرات (
هەسەدەهەسەدە) توانیویانە هەشت گوند لە دەوروبەری
سەرێکانیسەرێکانی، بە ناوەکانی داودیە، سەعید، ڕیحانە، سویدیە، کنبەهر، عەبووش، ئوم شەعیفە و فەیسەڵییە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
[2]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند هێزەکانی ڕووسیا دەستیان بەسەر نادی ئەلزراعی کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی
قامیشلۆقامیشلۆدا گرتووە و وەک ناوەندێکی سەربازیی بەکاری دەهێنن. ڕوانگەی سووری ئاشکراشی کردووە، کە حکوومەتی سووریا بەنیازە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ هاوشێوەی بنکەی سەربازیی حمێمیم بۆ ماوەی 49 ساڵ بە کرێ بداتە ڕووسیا.[2]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، گوندی ئەلراشدییە و ئەلقاسمییەی سەر بە تل تەمریان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلی تیمێکی ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی کە بە کاری تەندروستی و پزیشکیەوە خەریک بوون، بەرکەوت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا دکتۆر زاو سەنک کە پزیشکێکی 37 ساڵی تایلەندیە گیانی لەدەست داو و پزیشکێکی تریش بریندار بوو.[1]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرشەکانیان و گوندەکانی دەوروبەری سەرێکانی و زڕگان تۆپباران دەکەن.[4]
- وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت، کاروانێکی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیک لە تورکیاوە هێرشیکراوەتە سەر و سەنتەری ڕووسیاش بۆ ئاشتبوونەوەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکە کەس بریندار نەبووە.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- لە بڕۆکسل کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەشی پارتە کوردستانیەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسێک کە سەرجەم پارت و لایەنەکانی کوردستان تێیدا بەشدار بن دۆخۆی ڕۆژاڤای کوردستان بەتایبەتی و کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ بکات دەستی پێکرد.[1]
- لە مۆمبای خەڵاتی نێودەوڵەتیی دایکە تێرێزا دەبەخشرێتە
ئیمان عەبدوڵڵائیمان عەبدوڵڵا ڕزگاربووی کوردی ئێزدی دەستی
داعشداعش و نووسینگەی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی.[3]
- خۆپیشاندەران لە کەربەلا هێرشیان کردەسەر کۆنسوڵخانەی ئێران و ئاڵای ئێرانیان لەسەر باڵەخانەکەی هێنایە خوارەوە و ئاڵای عێراقیان لە شوێنی دانا.
[5] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi