- 03-01-2020
- 02-01-2020
- 01-01-2020
- 31-12-2019
- 30-12-2019
- 29-12-2019
- 28-12-2019
- 27-12-2019
- 26-12-2019
- 25-12-2019
- 24-12-2019
- 23-12-2019
- 22-12-2019
- 21-12-2019
- 20-12-2019
- 19-12-2019
- 18-12-2019
- 17-12-2019
- 16-12-2019
- 15-12-2019
- 14-12-2019
- 13-12-2019
- 12-12-2019
- 11-12-2019
- 10-12-2019
- 09-12-2019
- 08-12-2019
- 07-12-2019
- 06-12-2019
- 05-12-2019
04-01-2020
- 05-01-2020
- 06-01-2020
- 07-01-2020
- 08-01-2020
- 09-01-2020
- 10-01-2020
- 11-01-2020
- 12-01-2020
- 13-01-2020
- 14-01-2020
- 15-01-2020
- 16-01-2020
- 17-01-2020
- 18-01-2020
- 19-01-2020
- 20-01-2020
- 21-01-2020
- 22-01-2020
- 23-01-2020
- 24-01-2020
- 25-01-2020
- 26-01-2020
- 27-01-2020
- 28-01-2020
- 29-01-2020
- 30-01-2020
- 31-01-2020
- 01-02-2020
- 02-02-2020
- 03-02-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئارام فەتحی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی
مەریوانمەریوان، لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[6]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی
هەڵەبجەهەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات: هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزیی ناسراو بە H1N1 کردووە و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن چارەسەری (تامیفلۆ) ئامادەکراوە، هاوکات هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەینەوە کە باس لە توشبوونی هاوڵاتییەک دەکەن بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز.
[3]
- لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە سنورییەکانی پارێزگای
دهۆکدهۆکی گرتووە و ڕێگای چەند ناوچەیەکیش بەو هۆیەوە داخران. بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە هەر یەک لە ڕێگاکانی
زاخۆزاخۆ -کانی ماسێ، سەرزێر - کانی ماسێ، سەرسنک -سیارەتیکا، دهۆک -دەڤەری بەرواری باڵا داخراون.
[4]لە زینی وەرتێ و باڵەکایەتی بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ درووستکردووە
- لە شەوی ڕابردوەوە شەپۆلێکی بەفر بارین شارەدێی
وەرتێوەرتێ و
قەسرێقەسرێ و دۆڵی ڕۆست و چەند گوندێکی
باڵەکایەتیباڵەکایەتی لە سنوری پارێزگای
هەولێرهەولێر گرتووەتەوە.
[5]
- فەرماندەی جێبەجێکاری هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاریداوە 60 ڕاوێژکاری سەربازی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.[4]
- داوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەمەراسیمێکدا لە کتێبخانەی
هەژار موکریانیهەژار موکریانی لە هەڵەبجە، دوو کورتە فیلمی دەرهێنەر و سینەماکار، سەڵاح ئەحمەد ناسراو بە سەڵاحەڕەش نمایشکران و هۆڵێکی بچوکی سینەماییش لەناو کتێبخانەکەدا کرایەوە، کە بڕیارە هەفتانە فیلمی تێدا نمایشبکرێت.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی هۆشان و خالدییەی سەر بە ناوچەی عەین عیسا بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران دەکات.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و پشتیوانی بۆ
یەپەگەیەپەگە، لە ناوەندی گشتی پارتی چەپی ئەڵمانیا ئاڵایەکی گەورەی یەپەگە هەڵواسرا.[1]
پارتی چەپی ئەلمانیا ئاڵای یەپەگەی لە بارەگای ناوەندیی خۆی هەڵواسی
- دوای کوژرانی
قاسم سلێمانیقاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق، پەیمانی باکوری ئەتڵەسی باکور-
ناتۆناتۆ، بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی سەرجەم کارو چالاکیەکانی لە عێراق ڕابگرێت.
[2]
- لە ناوچەی تاجی باکوری بەغدای پایتەخت کاروانێکی ئۆتۆمبێل بۆردومانکرا و بەپێی هەندێک سەرچاوە هێزێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی له و هێرشەدا کراوەتە ئامانج.[2]
- حکوومەتی ئێران ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار دەکاتەوە کە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی مافی بەرگریکردن لەخۆیان هەیە.[4]
- ئێران ئاڵای سووری هەڵدا کە لەلایەن شيعەکانەوە بە هێمای تۆڵەکردنەوە دادەنرێت. ئاڵاکە لەسەر مزگەوتی جەمران لە شاری قوم هەڵکراوە کە لەلایەن مەزهەبی شیعەوە بەرامبەر خوێنی ڕژاوی ناحەق هەڵدەکرێت و بانگەوازێکە بۆ تۆڵەکردنەوە کەسێکە کە گیانی خۆی بەخشیوە. لەسەر ئاڵاکە بە عەرەبی نووسراوە: ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت تۆڵەی خوێنی حوسێن بکەنەوە[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi