دوای ئەوەی کۆمەڵێک پارێزەری خۆبەخش بەوەکالەتی ژمارەیەک فەرمانبەر سکاڵایان تۆمارکرد لەدادگای فیدراڵی لە بەرواری 31/7/2019 سەبارەت بە مووچە خوراوەکانی سێ مانگی ئەمساڵ لەسەر هەردوو #وەزارەتی دارایی# فیدراڵ و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم.
بەگوێرەی قانوونی دادگاکە پێویستە لەسەر داوا لەسەرکراو لەماوەی دوو هەفتە لەبەرواری ئاگادار کردنەوە وەڵامی دادگا بدەنەوە، تا وەڵامەکە نەگەڕێتەوە دادگا ناتوانێ ڕۆژی دادبینی دیاری بکات.
ئەوەی شایانی باسە وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەماوەی یاسایی خۆیدا وەڵامی دادگای داوەتەوه و دەڵێت: ئێمە لەساڵی 2019 دا هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا بودجەی تەواوی هەرێممان ناردوه و بەرپرسیار نین لە دابەشنەکردنی مووچەکان، ئەوە پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە هەیە.
بەڵام بەداخەوە تائێستاو سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار مانگ و نیو وەزارەتی دارایی وەڵامی دادگایان نەداوەتەوە، هەرچەندە دادگا لەڕێگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا بە نوسراوی ژمارە (7685) لە بەرواری 2019/8/5 ئاگادارینامە (تەبلیغەکە)ی بۆیان ناردوە، بۆیە ئێمە لەسەر هەوڵەکانی خۆمان بەردەوام دەبین تا سکاڵاکە دەگەیەنینە ئەنجام.
لەگەڵ ڕێزدا
گروپی پارێزەرانی خۆبەخش
#16-12-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 1,567 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!