- 23-05-2020
- 22-05-2020
- 21-05-2020
- 20-05-2020
- 19-05-2020
- 18-05-2020
- 17-05-2020
- 16-05-2020
- 15-05-2020
- 14-05-2020
- 13-05-2020
- 12-05-2020
- 11-05-2020
- 10-05-2020
- 09-05-2020
- 08-05-2020
- 07-05-2020
- 06-05-2020
- 05-05-2020
- 04-05-2020
- 03-05-2020
- 02-05-2020
- 01-05-2020
- 30-04-2020
- 29-04-2020
- 28-04-2020
- 27-04-2020
- 26-04-2020
- 25-04-2020
- 24-04-2020
24-05-2020
- 25-05-2020
- 26-05-2020
- 27-05-2020
- 28-05-2020
- 29-05-2020
- 30-05-2020
- 31-05-2020
- 01-06-2020
- 02-06-2020
- 03-06-2020
- 04-06-2020
- 05-06-2020
- 06-06-2020
- 07-06-2020
- 08-06-2020
- 09-06-2020
- 10-06-2020
- 11-06-2020
- 12-06-2020
- 13-06-2020
- 14-06-2020
- 15-06-2020
- 16-06-2020
- 17-06-2020
- 18-06-2020
- 19-06-2020
- 20-06-2020
- 21-06-2020
- 22-06-2020
- 23-06-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە
ئامەدئامەد 18 کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ 12 کەسیان دەرکرد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
سۆهەیلا حیجابسۆهەیلا حیجاب، چالاکی مەدەنیی
کرماشانکرماشانی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.
[7]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانیان لە سنووری سۆما و برادۆستی
ورمێورمێ کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان ئەحمەدی کوڕی حاکم گیانی لەدەست دا و هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی توران و ڕەدوان ئەحمەدی کوڕی عەبدولخالق، بەسەختی لەو ڕووداوەدا پێکران. ئەو سێ کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی کورانی ناوچەی سۆما و برادۆستن و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو ژمارە لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی و لە ئاکامدا ئەرسەلان ئەحمەدی بەهۆی بەرکەوتنی گوللەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.[7]
باشووری کوردستان
- لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە و لە تەواوی جیهان ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ ڕاگەیەنراوە، بەڵام دەوڵەتی تورک پەلامارو بۆردومانەکانی بۆسەر خاکی باشووری کوردستان ڕانەگرتووە و بەردەوامە. نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە سنووری
برادۆستبرادۆست تۆپبارانی گوندی گوڕەشە و گوندی
خەلیفانخەلیفان و کەندەگەرییان دەستپێکرد.
[5]دەوڵەتی تورک لە جەژنیشدا بۆردومانەکانی بۆسەر باشور ڕاناگرێت
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای
هەولێرهەولێر دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن 69 و 59 و 57 ساڵ، دوو پیاو تەمەن 69 و 29 ساڵ، دوو منداڵ تەمەن 9 و 5 ساڵان، سێ تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە، چوار تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دانیشتووی شارەدێی عەنکاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر.
[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە گەڕەکی عەسکەری
کەرکووککەرکووک، تەرمی پۆلیسێک بە سەربڕدراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دەدۆزرێتەوە.
[2]
-
سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکی ڕۆۆژنامەوانیدا ڕەخنەی لە هەڵوێستی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان گرت بەرامبەر بە سەرۆکایەتی نوێی حزبەکەی. سەعدی پیرە ڕایگەیاند پارتی هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستی باش نەبووە بەرامبەر بە کۆنگرە و سەرۆکەکانی، ئەو هاوسەرۆکانەش بڕیاری کۆنگرەیە و یەکێتی بۆ خۆی هەڵبژاردووە. ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت پارتی لەگەڵ ئەو سەرۆکانە مامەڵە بکات کە بژاردەی یەکێتییە.
[4]
- شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکووک بڕیاریدا ئەمڕۆ یەک شەممە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژن قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەینێت بۆ ماوەی یەک هەفتە، لە بەیاننامەی شانەی قەیرانەکان شارەکە هاتووە: دەمانەوێت بە هاووڵاتییانی شارەکە ڕابگەینین کە بۆ پاراستنی سەلامەتییان قەدەغەی هاتووچۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژنەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە و دەروازەی شارەکە دادەخریت تەنها ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری خوراک و پێداویستی تەندروستی ڕێگەپێدراوە بێنە ناوشارەوە.[1]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی
کەڵەککەڵەکی سەر بەشارۆچکەی
بەردەڕەشبەردەڕەش لە سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو بنەماڵە دەبێتە شەڕ، لە یەکێک لە بنەماڵەکانەوە کەسێک تەقەی کردووە، لە بنەماڵەی بەرامبەر هاونیشتمانییەک دەکوژرێت و سێ کەسی دیکەش برینداردەبن.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەم بەیانییە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە هاووڵاتییان لە
کۆبانێکۆبانێ، شەهبا، حەلەب،
قامیشلۆقامیشلۆ،
حەسەکەحەسەکە، دربەسی، عامودێ، شەدادێ و دێرک سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد و بنەماڵەی شەهیدان لەلایەن فەرماندەکان و بەڕێوەبەرانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (
هەسەدەهەسەدە)ەوە پێشوازییان لێکرا.[1]
سەردانی گۆڕستانی شەهیدان لە شارەکانی ڕۆژاوا بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووانەوە
- سوپای داگیرکەری تورک خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج. لە گوندی کۆرحەسەنی
گرێ سپیگرێ سپی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کەسێکی مەدەنیان بەناوی خەلیل حسێنیان بریندار کرد. داگیرکەران دەستڕێژیان لە خەلیل حسێن کرد و لە ئەنجامدا بریندار بوو. خەلیل حسێن لە
کۆبانیکۆبانی لەژێر چاودێری پزیشکدایە و ڕاگەیەنرا دۆخی تەندروستی باشە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزرشی ئێران لە تارانی پایتەختی ئێران پەردە لەسەر پەیکەری
محەمەد ئەورازمحەمەد ئەوراز وەزرشکاری ناسراوی کورد لادەرا.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە 24 سەعاتی ڕابردوو
2180 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 58 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi