- 31-05-2020
- 30-05-2020
- 29-05-2020
- 28-05-2020
- 27-05-2020
- 26-05-2020
- 25-05-2020
- 24-05-2020
- 23-05-2020
- 22-05-2020
- 21-05-2020
- 20-05-2020
- 19-05-2020
- 18-05-2020
- 17-05-2020
- 16-05-2020
- 15-05-2020
- 14-05-2020
- 13-05-2020
- 12-05-2020
- 11-05-2020
- 10-05-2020
- 09-05-2020
- 08-05-2020
- 07-05-2020
- 06-05-2020
- 05-05-2020
- 04-05-2020
- 03-05-2020
- 02-05-2020
01-06-2020
- 02-06-2020
- 03-06-2020
- 04-06-2020
- 05-06-2020
- 06-06-2020
- 07-06-2020
- 08-06-2020
- 09-06-2020
- 10-06-2020
- 11-06-2020
- 12-06-2020
- 13-06-2020
- 14-06-2020
- 15-06-2020
- 16-06-2020
- 17-06-2020
- 18-06-2020
- 19-06-2020
- 20-06-2020
- 21-06-2020
- 22-06-2020
- 23-06-2020
- 24-06-2020
- 25-06-2020
- 26-06-2020
- 27-06-2020
- 28-06-2020
- 29-06-2020
- 30-06-2020
- 01-07-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای
ئامەدئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە ڕوها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانران.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی
کرماشانکرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ ڕەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.
[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پزیشکییەکانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە 18 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی کرماشان،
لوڕستانلوڕستان،
سنەسنە و
ورمێورمێ گیانیان لەدەستداوە کە ئەوەیش بەرزترین ئاستی مردنە لە ڕۆژێکدا.[3]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری شاری
سەردەشتسەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد و لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو سەر ئەسپی کاسبکارێک بە ناوی بەختیار چوالوی لەنێو چوو و چەند سەر ئەسپی دیکە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ڕووداوە خەساری گیانیی نەبووە و هێزە نیزامییەکان پاش تەقەکردن لە کاسبکاران، دەستیان بەسەر شتومەکی کاسبکاراندا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.[7]
باشووری کوردستان
- قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئوتومبیل لە هەموو شارەکانی هەرێم لەمڕۆوە بۆ ماوەی 6 ڕۆژ درێژەی دەبێت.
[1]
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی
هەولێرهەولێر ڕایدەگەیێنێت، لە کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو پارێزگایە دۆخی تەندروستی شەش تووشبوو خراپە و لەنێو ئەوانەشدا دووانیان دۆخیان زۆر زۆر خراپە.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای
دهۆکدهۆک دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن 44 ساڵ و سێ کچی تەمەن 15 و 13 و 9 ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دهۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 52 ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی هەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، تووشبووێکی کچ تەمەن 20 ساڵ بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، هەردووکیان دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شازدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، دوازدە پیاو و چوار ئافرەت، هەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 12 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە
گەرمیانگەرمیان ڕاگەیاند کە حەوت ئافرەت، چوار پیاو و کچێکی گەنجن.[1]
- هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن کە هۆکاری زۆربووانی تووشبووانی کڕۆنا لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دوو هەفتەیە تیمی تەندروستی
پێنجوێنپێنجوێن لە باشماخ نەماون و هیچ پشکنینێک لە مەرزەکە ئەنجام نەدراوە.
[4]
- پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە لەبارەی هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێنجوێن ڕایگەیاند، بوونی دوو مەرزی سنووری لە ناوچەکە و تێکەڵاوبوون و بەرەیەککەوتنی بەردەوام بەهۆی جووڵەی بازرگانی له و دەروازانە، هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنایە لە پێنجوێن.[4]
- ڕاگەیاندنی
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، لە سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان هەموو مەراسيمە ئايينیەکان و نوێژی بە کۆمەڵ بە وتاری هەينيشەوە بەشێوەيەکی کاتی ڕاگيرا.[4]
-
ئیدریس سەلیمئیدریس سەلیم، ئەندامی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پاش ساڵێک لە مانەوەی لە زیندانەکانی ئاساییشی سەربە پارتی، ئازادکرا.[1]
- بەرەی یەکگرتووی عەرەبی لە
کەرکووککەرکووک داوا لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات ڕاکان جبووری لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و پارێزگارێکی دیکە بۆ کەرکووک دابنێت.[3]
- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتیانی سڤیل و فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دەکات کە لە پارێزگاکانی عێراق دەوام دەکەن، تاوەکو ڕۆژی
06-06-202006-06-2020 لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە دژی دووبارە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ کاسبکارانی
دەربەندیخاندەربەندیخان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوایانکرد، کە بەردەوامبن لە کارکردن لەژێر ڕێنماییە تەندروستییەکاندا، یاخود قەرەبوو بکرێنەوە.
[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەربەندیخان، کاسبکاران دژی کەرەنتینە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
- بەهۆی سەپاندنی کەرەنتین بۆ ماوەی شەش ڕۆژ، ڕاکردنەکەی هەفتە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە بنکەی وەرزشی سیروان دواخرا.
[8]
- ئێوارەی ئەمڕۆ چوار هاووڵاتی دانیشتووی شارەدێی
تەقتەقتەقتەق، لەناو حەوزێکی ئاودا کە بۆ بەخێوکردنی ماسی دروست کراوە خنکان.[8]
- شانەی ئەمنیی عێراقی ڕایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو بەکاروانێکی فەوجی مەغاویری فیرقەی 14ی سوپای عێراقی لە گوندی گڕاو لە
مەخموورمەخموور تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی دوو سەربازی عێراقی و برینداربوونی دوو سەربازی دیکە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ناوەندی ناوچەی جندرێسی
عەفرینعەفرین تەقینێکی بەهێز ڕوویدا. بە پێی زانیاریەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- شەوی ڕابردوو، گەنجێکی 20 ساڵ بە ناوی
بارش چاکانبارش چاکان کە خەڵکی ناوچەی پاتنۆسی
ئاگریئاگری بوو گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە، بەڵام کاتژمیر 22:30 لە گەڕەکی ئالسانجاکی ناوچەی ئەتیمەسگوتی ئەنقەڕە، تورکەکان هێرشیان کردە سەری و چەقۆیەکیان لەدڵیدا و کوشتیان.[2]
تەرمی بارش چاکان بەخاک سپێردرا
- وەزارەتی تەندروستی ئێران، ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوو نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و 81 کەسیس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.[6]
- لە شاری شیبویا وارد لە ژاپۆن پۆلیس هێرشی کردە سەر کوردێک و تووندوتیژی بەرامبەر بەکارهێنا، ئەم ڕووداوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەورەی ژاپۆنییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا. لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی تەنیوە، دەردەکەوێت دوو پۆلیس لە شاری شیبویا کوردێک دەخەنە سەر زەوی و لێیدەدەن. لەدوێنێوە سەدان کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، دژی دەمارگیری و بەکارهێنانی تووندوتیژی لە دژی کەمینەکان خۆپیشاندان دەکەن. خۆپیشاندەران هاواردەکەن: بیانییەکان مەچەوسێننەوە، پۆلیسە دەمارگیرەکان سزابدەن.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕایدەگەیێنن لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە 23 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە پێیەش بێت بە گشتی 4 هەزار و 563 کەس تا ئێستا بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەشتووەتە 161 هەزار و 769 کەس.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Olayların kronolojisi