سەرپەرشتیار: دیاری سابیر
زستانی 2021
بابەتەکانی سايکۆلۆجيا لەلايەن کەسانی شارەزاوە نوسراون، و بڕوانامەی نوسەرەکان ئاماژەی پێدراوە وەک هەنگاوێکی سەرەتايی بۆ ئاشنابوونی خوێنەران بە پسپۆڕييە جياوازەکان. هەروەها لەسەر ستايلی دەستەی دەروونزانيی ئەمەريکی سەرچاوە بۆ بابەتەکان داندراوە، هەم لە ناو نوسينەکەدا سايتەيشن بۆ سەرچاوەکان کراوە، هەم کۆتاييشدا سەرجەم سەرچاوەکان داندراون.
بابەتەکان لەسەر چەند ئاستێک پێداچوونەوەيان بۆ کراوە. سەرەتا هەر بابەتێک پێداچوونەوەی زانستی بۆ کراوە لەلايەن سەرپەشيارەوە، دواتر بابەتەکان نێردراون بۆ خوێنەرێکی ئاسايی، کە تايبەتمەندی ئەکاديمی لە بواری دەروونزانيدا نەبوو، تا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات تا چەند بابەتەکان ڕوون نوسراون و تێگەيشتن لێيان ئاسانە. ئەم پڕۆسەيە بە شێوازی (Double blind) کراوە؛ واتە بابەتەکان بەبێ ناوی نوسەر نێردراون بۆ خوێنەرەکە، هەروەها نوسەرەکانيش ئاشنا نەبوون بە خوێنەرەکە، ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی لايەنگيری و زيادکردنی بابەتيبوونی هەڵسەنگاندنەکە. لە کۆتاييشدا پێداچوونەوەی زمانەوانی و خاڵبەندی بۆ بابەتەکان کراوە...
- دياری سابير [1]
Not: Bu kitabın PDF dosyası mevcut değildir, lütfen Kurdipedia'ya bu dosyayı edinmesi için yardım edin! Kitap Gönderin Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 586 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!