مامۆستا مەلا سەعید کەسایەتییەکی ئاینی، نەتەوەیی، نیشتمانی #سلێمانی# و شارباژێڕ
مامۆستا مەلا سەعید لەساڵی 1921 لە شاناخسێی ئالانی #شارباژێڕ# لەدایکبووە، بۆ خوێندن لەمەدرەسە ئاینییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان خوێندویەتی بەتایبەت شاری سلێمانی، لەساڵی 1954 ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، بووە بە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی قەرەچێوار لەسلێمانی. هەروەها وانەی ئاینی لەحوجرە بە چەندین فەقێ وتۆتەوە، لەساڵی 1955 بەشداری خولێکی پەروەدەیی کردووە بۆ ماوەی سێ مانگ و دواتر بووە بە معلم. یەکەم کەس بووە کە لەساڵی 1955 قوتابخانەی لەگوندی شاناخسێ کردۆتەوە کە 25 خوێندکاری گوندەکانی ئالانی هەبووە، لەسەردەمی خۆیدا کەسایەتییەکی نەتەوەیی و نیشتمانی ئاینی و مرۆڤایەتی بووە لە سلێمانی و شارباژێڕدا. لەناوەڕاستی ساڵی حەفتاکاندا ماڵئاوایی لەژیان کردووە.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 813 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!