دەقی پیرۆزباییەکەی #شۆڕش ئیسماعیل#، وەزیری پێشمەرگە:
بەڕێزان/ سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ماڵپەڕی PUKmedia
بەبۆنەی (19) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕ PUKmedia وە پیرۆزبایی لەئێوە و تەواوی نوسەران و ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی ماڵپەڕە پڕ بەخششەکەتان دەکەم.
(پیوکەی میدیا) ماڵپەڕێکی سەنگین و بە بەهای ڕەوتی ڕۆژنامەگەڕی ئەلیکترۆنی بووە، هەمیشە بە مینبەرێکی دروستی بنەماکانی پێکەوەژیان و یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی ناسراوە. لە تەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا، ڕوانگەیەکی ڕاستگۆیانە و پڕ لەمتمانەی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیارییەکان بووە.
لەم ساڵیادەتاندا، دەخوازم وەک هەمیشە لە گرنگیدانتان بە خەباتی پێشمەرگە و نیشاندانی ڕۆڵی نەبەردانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەپاراستنی خاک و نیشتماندا بەردەوام بن و هەگبەی زیاتر و گەشەسەندووتری بواری میدیایی لە ساڵی نوێتاندا پەرەپێبدەن.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگە [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için

sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,343 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!